5 درۆ له ده‌میاندا نادۆزرێته‌وه، له به‌رده‌م ته‌ختی خودا گله‌ییان له‌سه‌ر نییه.
5 درۆ لە دەمیاندا نادۆزرێتەوە، ئەوان بێ کەموکوڕین.
تا وارگه‌یه‌كی شكۆدار بۆ خۆی ئاماده بكات، گڵاوی و له‌كه و هه‌ر شتێكی ئاوای نه‌بێت، به‌ڵكو پارسا و بێ كه‌موكوڕی.
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه په‌روه‌ردگار گوناهی له‌سه‌ر ناژمێرێت و له ڕووحه‌كه‌ی بێ فێڵه.
بۆ ئه‌وه‌ی كه تواناداره بێ ساتمه‌كردن بتانپارێزێت، به شادی بێ گله‌یی له‌به‌رده‌م شكۆكه‌ی ڕاتانبگرێت،
ئیشۆع نه‌تنیئێلی بینی بۆ لای دێت، ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا ئیسڕائیله‌كی ڕه‌وایه كه فێڵی تێدا نییه”
ئێستا به له‌شی ئاده‌میزادیی مه‌سیح به مردن ئاشتی كردنه‌وه، تاكو له‌به‌رده‌می به پارسایی و بێ كه‌موكوڕی و بێ گله‌یی پێشكه‌شتان بكات
پیڵاتوسیش به كاهینانی باڵا و كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی وت: “هیچ تاوانێک له‌م پیاوه نابینم”.
چونكه: “ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ژیانی خۆشبووێ وڕۆژانی باش ببینێت، با زمانی له خراپه بپارێزێت و لێوه‌كانی له فێڵبازی.
ئه‌ی بێچوی ماران! كه ئێوه خراپ بن، چۆن ده‌توانن به چاكه بدوێن؟ ده‌م ئه‌وه ده‌ڵێت كه له دڵ ده‌ڕژێته‌وه.
زمانت له خراپه بپارێزه و لێوه‌كانت له فێڵ.
وێرانكاری له ناوه‌ڕاستی دایه، سته‌م و ساخته‌كاری هه‌رگیز شه‌قامه‌كانی به‌رناده‌ن.
ئیتر خوێنی مه‌سیح چه‌ند زیاتره، ئه‌وه‌ی به ڕووحێكی ئه‌زه‌لی بێ كه‌موكوڕی خۆی پێشكه‌شی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ویژدانتان له كرداره مردووه‌كان پێگه‌رد ده‌كاته‌وه، تاكو ڕاژه‌ی خودای زیندوو بكه‌ن!
به‌ڵكو به خوێنێكی گرانبه‌ها، خوێنی مه‌سیح، وه‌ک له به‌رخێكی بێ كه‌موكوڕی و بێ گڵاوی.
“ئه‌وه‌ی هیچ گوناهێكی نه‌كردبوو، فێڵی له‌سه‌ر زاری نه‌بوو”.