Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 14:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ ژن گڵاو نه‌بوونه‌، چونكه‌ بێگه‌ردن، ئه‌وانه‌ به‌دوای كاوڕه‌كه‌ ده‌كه‌ون بۆ هه‌ر كوێ بڕوات، ئه‌وانه‌ وه‌ک نۆبه‌ره‌ بۆ خودا و كاوڕه‌كه‌ له‌نێو خه‌ڵک كڕدراون.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ئەوانە ئەو کەسانەن کە خۆیان لەگەڵ ئافرەت گڵاو نەکردووە، چونکە پاکیزەن و بەدوای بەرخەکە دەکەون بۆ هەرکوێ بڕوات. ئەوانە لەنێو خەڵک کڕدراونەتەوە وەک نۆبەرە بۆ خودا و بەرخەکە.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 14:4
32 Referans Kwoze  

خه‌ڵكێكی كه‌مت له‌ سه‌ردسدا هه‌یه‌ پۆشاكه‌كانیان گڵاو نه‌كردووه‌، به‌ به‌رگی سپییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ من ڕێده‌كه‌ن، چونكه‌ شایانی ئه‌وه‌ن.


دڵگه‌رمییه‌كی خوداییانه‌ دڵگه‌رمیم بۆتان هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ یه‌ک پیاو نیشانم كردن، تاكو وه‌ک پاكیزه‌یه‌كی بێگه‌رد پێشكه‌شی مه‌سیحتان بكه‌م.


خواستی له‌سه‌ر بوو كه‌وا به‌ وشه‌ی ڕه‌وا له‌دایكببین، تاكو ببینه‌ نۆبه‌ره‌ی ئافریده‌كانی.


په‌سنیی نوێیان ده‌ووت: “تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی سیپاره‌كه‌ ببه‌یت و مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ تۆ سه‌ربڕایت و به‌ خوێنی خۆت ئێمه‌ت بۆ خودا كڕییه‌وه‌، له‌ هه‌موو خێڵ و زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک.


ئه‌وه‌ی ڕاژه‌م ده‌كات با به‌دوام بكه‌وێت. جا له‌ هه‌ر شوێنێک بم، ڕاژه‌وانیشم له‌وێیه‌. ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕاژه‌م بكات باوک ڕێزی لێ ده‌گرێت.


كاوڕه‌كانم گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرن، منیش ده‌یانناسم و دوامده‌كه‌ون،


ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه‌ ده‌جه‌نگێن، كاوڕه‌كه‌ ده‌یانبه‌زێنێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگارانه‌ و پاشای پاشایانه‌، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگكراو و بژارده‌ و باوه‌ڕدارن”.


كۆمه‌ڵی خۆت له‌ بیر بێت، كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ هه‌ڵتبژارد، هۆزی میراتی خۆت كڕییه‌وه‌، ئه‌م كێوی سیهیۆنه‌ كه‌ تیایدا نیشته‌جێ بوویت.


چونكه‌ ئێوه‌ به‌ نرخێك كڕاون. جا به‌ له‌شتان و به‌ ڕووحتان خودا شكۆدار بكه‌ن كه‌ هی خودایه‌.


دیسان ئیشۆع قسه‌ی بۆ كردن و فه‌رمووی: “منم ڕووناكیی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت ئیتر به‌ تاریكیدا ڕێ ناكات، به‌ڵكو ڕووناكیی ژیانی ده‌بێت”.


به‌ڵام ئێوه‌ ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه‌ ڕابگه‌ێنن كه‌ بانگی كردوون له‌ تاریكییه‌وه‌ بۆ ڕووناكییه‌ سه‌یره‌كه‌ی.


ئه‌وه‌ی پێشه‌كیی ده‌سته‌به‌ری میراته‌كه‌مانه‌، بۆ قوربانیدتانی گه‌لی تایبه‌تی خودا، بۆ ستایشكردنی شكۆكه‌ی.


برایان، داواتان لێ ده‌كه‌م: ئێوه‌ ده‌زانن ماڵی ئیستیفانۆس له‌ ئه‌خائیه‌ پێشه‌به‌ره‌ بوون، خۆیان بۆ ڕاژه‌كردنی پارساكان ته‌رخان كردبوو،


كه‌واته‌ ئاگاتان له‌ خۆتان و له‌ هه‌موو مێگه‌له‌كه‌ بێت، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا به‌ چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی وارگه‌ی خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ خوێنی خۆی كڕیویه‌تی.


په‌تڕۆس پێی وت: “گه‌وره‌م، بۆچی ئێستا ناتوانم دوات بكه‌وم؟ ژیانم بۆ تۆ داده‌نێم”.


له‌و كاته‌دا پاشایه‌تیی ئاسمانان وه‌ک ده‌ پاكیزه‌ ده‌بێ، چرایان برتبێ و به‌ره‌و پیری زاوا ده‌رچن.


ته‌وراتزانێک هاته‌ لای، پێی وت: “ڕابی، بۆ كوێ بڕۆیت دوات ده‌كه‌وم”.


هاوسه‌رگیری قه‌ده‌غه‌ده‌كه‌ن، فه‌رمانی نه‌خواردن ده‌ده‌ن له‌و خۆراكه‌ی كه‌ خودا ئافراندوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سوپاسی باوه‌ڕداران و ڕه‌واناسان وه‌ربگیردرێت.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژن بهێنیت هه‌ڵه‌ت نه‌كردووه‌، ئه‌گه‌ر پاكیزه‌ش مێرد بكات هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه‌. به‌ڵام ئه‌وانه‌ له‌م ژیانه‌ تووشی ماندووێتی ده‌بن، جا من ده‌مه‌وێ تووشتان نه‌كه‌م.


به‌ كراسێكی نه‌خشێنراوه‌وه‌ بۆ لای پاشای ده‌به‌ن. یاوه‌ره‌ پاكیزه‌كانی به‌دوایه‌وه‌ بۆ لای تۆ دێنن.


چونكه‌ خه‌ساو هه‌ن زگماكن، خه‌ساویش هه‌ن مرۆڤ خه‌ساندویانن، خه‌ساویش هه‌ن له‌ پێناوی پاشایه‌تیی ئاسمان خۆیان خه‌ساندوه‌. كێ ده‌توانێت په‌سه‌ندی بكات، با په‌سه‌ندی بكات”.


تا وارگه‌یه‌كی شكۆدار بۆ خۆی ئاماده‌ بكات، گڵاوی و له‌كه‌ و هه‌ر شتێكی ئاوای نه‌بێت، به‌ڵكو پارسا و بێ كه‌موكوڕی.


بۆ وارگه‌ی نۆبه‌ره‌ تۆماركراوه‌كان له‌ ئاسماناندا، بۆ لای خودا، دادوه‌ری هه‌مووان، بۆ لای ڕووحی خوداناسان كه‌ ته‌واوكراون،


په‌رستگام تیایدا نه‌بینی، چونكه‌ په‌روه‌ردگار خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه‌ په‌رستگای ئه‌ون.


شاره‌كه‌ش پێویستی به‌ خۆر و مانگ نییه‌ به‌سه‌ریدا بدره‌وشێنه‌وه‌، چونكه‌ شكۆی خودا ڕووناكی كردۆته‌وه‌ و كاوڕه‌كه‌ چرایه‌تی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite