Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 14:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌نگێكم بیست، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر و ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه‌یه‌كی مه‌زن. ده‌نگێكی وه‌ک ته‌میره‌شم بیست كه‌ ژه‌نیاران لێیانده‌دا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 لە ئاسمانەوە دەنگێکم بیست وەک خوڕەی ئاوێکی زۆر و دەنگی هەورەگرمەیەکی گەورە. ئەو دەنگەی کە گوێم لێبوو وەک دەنگی قیسارەش وابوو کە ژەنیاران دەیژەنن.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 14:2
29 Referans Kwoze  

كاتێ سیپاره‌كه‌ی وه‌رگرت، چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ و بیست و چوار پیره‌كه‌ كه‌وتنه‌ به‌رده‌م كاوڕه‌كه‌، هه‌ریه‌كه‌یان ته‌میره‌ و جامی زێڕینی پڕ بخووریان پێبوو، ئه‌وه‌ش نوێژه‌كانی پارساكانه‌،


پێیه‌كانی وه‌ک مسێكی خاوێن كه‌ له‌ كووره‌ پوخته‌ كرابێت وابوون، ده‌نگیشی وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر بوو،


پاشان شتێكی وه‌ک ده‌ریای شووشه‌یی تێكه‌ڵ به‌ ئاگرم بینی و ئه‌وانه‌ی دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی و ژماره‌ی ناوه‌كه‌یان به‌زاندبوو، له‌سه‌ر ده‌ریا شووشه‌ییه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون و ته‌میره‌كانی خودایان پێبوو.


فریشته‌ی حه‌وته‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا و چه‌ند ده‌نگێكی مه‌زن له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاتن و وتیان: “پاشایه‌تییه‌كانی جیهان بووه‌ هی په‌روه‌ردگارمان و مه‌سیحه‌كه‌ی، وا تاهه‌تایه‌ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات”.


به‌ عوود سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. به‌ ڕه‌بابه‌ی ده‌ژێیی په‌سنیی بۆ بڵێن.


ئیتر ده‌نگی ژه‌نیارانی ته‌میره و گۆرانیبێژان و‌ شمشاڵ و كه‌ڕه‌نا تیایدا نابیسترێت. هه‌رگیز پیشه‌سازی هیچ پیشه‌یه‌كیش له‌ تۆدا نادۆزرێته‌وه‌، ده‌نگی ئاش له‌ تۆدا نابیسترێت.


ده‌نگێكی مه‌زنیشیان له‌ ئاسمانه‌وه‌ بیست، پێی ده‌فه‌رموون: “سه‌ربكه‌ونه‌ ئێره‌”. ئه‌وانیش له‌به‌رچاوی دوژمنانیان له‌ هه‌وردا بۆ ئاسمان سه‌ركه‌وتن.


سه‌یرم كرد كه‌ كاوڕه‌كه‌ یه‌كێک له‌ حه‌وت مۆره‌كه‌ی كرده‌وه‌. ئینجا گوێم لێبوو یه‌كێک له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی وه‌ک هه‌وره‌تریشقه‌ وتی: “وه‌ره ته‌ماشا بكه‌‌”!


له‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگار له‌ ڕووحدا بووم، له‌ پشتمه‌وه‌ گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو، وه‌ک ده‌نگی كه‌ڕه‌نا،


له‌ ده‌نگی ئاوی زۆر، له‌ توانای شه‌پۆڵه‌كانی ده‌ریا، په‌روه‌ردگار له‌ به‌رزایی توانادارتره‌.


به‌ ده‌ ژێیی و به‌ ڕه‌بابه‌. به‌ ئاوازی عوود.


ئه‌ی شكۆی من هه‌سته‌! ئه‌ی ڕه‌بابه‌ و ئه‌ی عوود هه‌ستن! من به‌ره‌به‌یانان هه‌ڵده‌ستم.


فریشته‌ی یه‌كه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ته‌رزه‌ و ئاگری تێكه‌ڵ به‌ خوێن په‌یدابوو، فڕێدرانه‌ زه‌وی. سێیه‌كی دره‌خته‌كانی زه‌وی سووتان و هه‌موو گیایه‌كی سه‌وز سووتا.


با به‌ سه‌ما‌ ستایشی ناوی بكه‌ن. به‌ ده‌ف و عوود په‌سنیی بۆ بڵێن.


به‌ عوود په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. به‌ عوود و ده‌نگی سروود.


به‌ سوپاسه‌وه‌ وه‌ڵامی په‌روه‌ردگار بده‌نه‌وه‌. به‌ عوود په‌سنی بۆ خوداوه‌ندمان بڵێن.


ئه‌وسا دێم بۆ قوربانگای خودا، خودای خۆشی و دڵشادیم، به‌ عووده‌وه سوپاست ده‌كه‌م خودایه‌، خوداوه‌ندی من.


ئه‌گه‌ر به‌ زمانه‌كانی خه‌ڵك و فریشته‌ بدوێم، به‌ڵام خۆشویستنم نه‌بێت، ئه‌وا بوومه‌ته‌ مسێكی به‌ زرینگه‌ و زنجارێكی به‌ زیڕه‌زیڕ.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite