Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 14:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 جا دانیشتووی سه‌ر هه‌وره‌كه‌ داسه‌كه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی وه‌شاند و زه‌وی دروایه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 جا دانیشتووی سەر هەورەکە داسەکەی بۆ سەر زەوی وەشاند و زەوی دروێنە کرا.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 14:16
7 Referans Kwoze  

فریشته‌كه‌ داسه‌كه‌ی وه‌شانده‌ زه‌وی و ڕه‌زه‌كانی زه‌وی ڕنی، فڕێیدایه‌ نێو گوشه‌ره‌ مه‌زنه‌كه‌ی تووڕه‌یی خودا.


پاشان ته‌ماشام كرد، ئه‌وه‌تا هه‌ورێكی سپیه‌، له‌سه‌ر هه‌وره‌كه‌ یه‌كێكی وه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دانیشتووه‌، تاجێكی زێڕینی له‌سه‌ر بوو و داسێكی تیژی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو.


چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی باوكییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وسا پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرداری ده‌داته‌وه‌.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌ له‌ په‌رستگا ده‌رچوو و به‌ ده‌نگێكی به‌رز بانگی دانیشتووی سه‌ر هه‌وره‌كه‌ی كرد: “داسه‌كه‌ت بنێره‌ و بدروه‌وه‌، چونكه‌ كاتی دروێنه‌ هاتووه‌ و به‌رهه‌م پێگه‌یشتووه‌”.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌ له‌و په‌رستگایه‌ی كه‌ له‌ ئاسمانه‌ ده‌رچوو، ئه‌ویش داسێكی تیژی پێبوو.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite