Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 14:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 ئه‌ویش مه‌یی تووڕه‌یی خودا ده‌خواته‌وه‌، كه‌ به‌ ساده‌یی له‌ جامی تووڕه‌ییه‌كه‌ی ڕژاوه‌. له‌به‌رده‌م فریشته‌ پارسا‌كان و كاوڕه‌كه‌دا به‌ ئاگر و گۆگرد ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 14:10
45 Referans Kwoze  

شاره‌ مه‌زنه‌كه‌ بووه‌ سێ به‌ش، شاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش كه‌وتن. خوداش باڤلی مه‌زن به‌بیرهاته‌وه‌ تاكو جامی مه‌یی تووڕه‌یی خۆی پێی بدات.


چونكه‌ جام به‌ده‌ست په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌، پڕه‌ له‌ مه‌یه‌كی ترشاو و تێكه‌ڵاو، له‌مه‌ تێده‌كات. هه‌موو به‌دكارانی سه‌ر زه‌وی تا خڵته‌كه‌ی ده‌یمژن و لێی ده‌خۆنه‌وه‌.


بۆسه‌ و ئاگر و گۆگرد به‌سه‌ر به‌دكاره‌كاندا ده‌بارێنێت، گڕه‌ی بای سووتێنه‌ر به‌شیانه‌.


ئه‌و ئیبلیسه‌ی چه‌واشه‌ی ده‌كردن، فڕێدرایه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر و گۆگرد، كه‌ دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی لێیه‌. شه‌و و ڕۆژ تاهه‌تایه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن.


دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی یاوه‌ری ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ی په‌رجوی له‌ پێناوی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌ كرد كه‌ په‌رجوی دڕنده‌كه‌یان وه‌رگرت و ئه‌وانه‌ی كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی برد. هه‌ردووكیان به‌ زیندوویی فڕێدرانه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر، كه‌وا به‌ گۆگرد داگیرساوه‌.


سزای بده‌نه‌وه‌ وه‌ک ئه‌ویش سزای دایه‌وه‌ و به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی خۆی دووقاتی بده‌نه‌وه‌. له‌و جامه‌ی تیایدا تێكه‌ڵی كرد دووقاتی بۆ تێكه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.


به‌ڵام ترسنۆكه‌كان و بێباوه‌ڕان و قێزه‌وه‌نان، بكوژان و داوێنپیسان و جادووگه‌ران، بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزنان، به‌شیان له‌ ده‌ریاچه‌ی به‌ ئاگر و گۆگرد داگیرساوه‌ كه‌ مه‌رگی دووه‌مه‌”.


دواتر به‌وانه‌ی له‌لای چه‌پیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌! ئه‌ی نه‌فره‌تلێكراوان به‌ره‌و ئاگری جاویدانی، ئه‌وه‌ی بۆ ئیبلیس و فریشته‌كانی ئاماده‌ كراوه‌.


هه‌روه‌ها سه‌دوم و عامووڕه‌ و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ریان به‌ هه‌مان ڕێگا داوێنپیسییان كرد و به‌ ناسروشتی هه‌وه‌سبازییان كرد، جا بوونه‌ په‌ندی چێژتنی سزای ئاگری جاویدانی.


چونكه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌ مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسی ئه‌ویان خواردۆته‌وه‌. پاشاكانی زه‌وی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵدا كردووه‌، بازرگانانی زه‌ویش به‌ توانای سه‌ڵته‌نه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون”.


كه‌مێک چووه‌ پێش و به‌ ڕوودا چووه‌ سه‌ر زه‌وی، نوێژی ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو: “باوكه‌، ئه‌گه‌ر ده‌كرێت ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر تێپه‌ڕێت. به‌ڵام نه‌ک وه‌ک من ده‌مه‌وێت، به‌ڵكو تۆ”.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئێوه‌ نازانن داوای چی ده‌كه‌ن. ئایا ده‌توانن ئه‌و جامه‌ بخۆنه‌وه‌ كه‌ من ده‌یخۆمه‌وه‌؟ یان به‌و ڕه‌نگه‌ ڕه‌نگ بكرێن كه‌ پێی ڕه‌نگ ده‌كرێم؟” پێیان وت: “ده‌توانین”.


به‌ڵكو به‌ چاوی خۆت سه‌یر ده‌كه‌یت و سزای به‌دكاران ده‌بینیت.


ته‌نگانه‌ت نیشانی گه‌له‌كه‌ت دا. مه‌یی سه‌رگه‌ردانیت پێمان نۆشی.


چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار بكه‌ و ڕێگای ئه‌و بگره‌. ئه‌ویش به‌رزت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌تكات به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌، كاتێ به‌دكاران دوایان ده‌بڕێته‌وه‌، ده‌یان بینیت.


بۆیه‌ خه‌ڵكی خۆیان دێنه‌ لایان و ئاو به‌ زۆری ده‌خۆنه‌وه‌.


خوداناسان ئه‌مه‌ ده‌بینن و ده‌ترسن، پێی پێده‌كه‌نن و ده‌ڵێن:


چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌م نه‌وه‌ داوێنپیس و گوناهباره‌ شه‌رمی به‌ من و به‌ وته‌كانم بێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش كاتێ به‌ شكۆی باوكی له‌گه‌ڵ فریشته‌ پارساكاندا دێته‌وه‌ شه‌رمی پێی ده‌بێت”.


وتیان: “قورنیلیوسی سه‌رپه‌ل، پیاوێكی خوداناس و له‌خواترسه‌، هه‌موو گه‌لی جوو گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن. به‌هۆی فریشته‌یه‌كی پارسا سروشی بۆ هات كه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی بانگت بكات و گوێ له‌ قسه‌كانت بگرێت”.


ئێوه‌ كه‌ له‌ ته‌نگانه‌دان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ حه‌سانه‌وه‌تان ده‌بێت، له‌ كاتی ئاشكراكردنی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسمان له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی تواناكه‌ی.


یه‌كێک له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ حه‌وت جامی زێڕینی دایه‌ حه‌وت فریشته‌كه‌ و پڕبوون له‌ تووڕه‌یی خودا، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ زیندووه‌.


له‌ ده‌میه‌وه‌ شمشێرێكی تیژ ده‌رده‌چوو، تاكو پێی له‌ نه‌ته‌وه‌كان بدات. به‌ گۆچانێكی ئاسنین شوانه‌تییان ده‌كات. گوشه‌ری مه‌یی تووڕه‌یی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک ده‌گوشێت.


مه‌رگ و دۆڵی بێبن فڕێدرانه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگره‌كه‌وه‌. ئه‌م ده‌ریاچه‌ی ئاگره‌ مه‌رگی دووه‌مه‌.


له‌وێ كرمه‌كانیان نامرێت و ئاگره‌كه‌ ناكوژێته‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite