Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 14:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 پاشان بینیم كاوڕه‌ێک له‌سه‌ر كێوی سهیۆن ڕاوه‌ستابوو، سه‌د و چل و چوار هه‌زاری له‌گه‌ڵ بوو، ناوی باوكی ئه‌ویان له‌سه‌ر نێوچه‌وانیان نووسرابوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 پاشان بینیم بەرخەکە لەسەر کێوی سییۆن ڕاوەستابوو، سەد و چل و چوار هەزار کەسی لەگەڵ بوو، ناوی ئەو و ناوی باوکی لەسەر ناوچەوانیان نووسرابوو.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 14:1
30 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یكه‌مه‌ كۆڵه‌گه‌یه‌ک له‌ نێو په‌رستگای خوداوه‌ندم و هه‌رگیز لێی ده‌رناچێت. ناوی خوداوه‌ندم و ناوی شاری خوداوه‌ندم له‌سه‌ر ده‌نووسم، یروشلایمی نوێ، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه‌ندمه‌وه‌ له‌ ئاسمان دێته‌ خواره‌وه‌، هه‌روه‌ها ناوی نوێی خۆمی له‌سه‌ر ده‌نووسم.


پێشتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیابنێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیاده‌نێت.


وه‌ک نووسراوه‌: {ئه‌وه‌تا له‌ سهیۆن به‌ردی ساتمه‌كردن و تاشه‌به‌ردی پێ هه‌ڵكه‌وتن داده‌نێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت شه‌رمه‌زار نابێت}.


“به‌ڵام من پاشای خۆم له‌سه‌ر سیهیۆنی كێوی پارسای خۆم چه‌وركردووه‌”.


پاشان ته‌ماشام كرد، ئه‌وه‌تا هه‌ورێكی سپیه‌، له‌سه‌ر هه‌وره‌كه‌ یه‌كێكی وه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دانیشتووه‌، تاجێكی زێڕینی له‌سه‌ر بوو و داسێكی تیژی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو.


پاش ئه‌مه‌ سه‌یرم كرد، په‌رستگاكه‌ له‌ ئاسماندا كرایه‌وه‌ كه‌ نشینگه‌ی گه‌واهییه‌.


سه‌یرم كرد، ماینێكی سه‌وزم بینی، سواره‌كه‌ی ناوی مه‌رگ بوو، دۆڵی بێبن دوای كه‌وتبوو. ده‌سه‌ڵاتیان پێدرابوو چاره‌كی زه‌وی به‌ شمشێر و برسیێتی و مه‌رگ بكوژن، هه‌روه‌ها به‌ دڕنده‌كانی زه‌وی.


پاش ئه‌مه‌ ته‌ماشام كرد ده‌رگایه‌كی كراوه‌م بینی له‌ ئاسماندا، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه‌ یه‌كه‌مجار وه‌ک كه‌ڕه‌نا هاته‌ گوێم، پێی فه‌رمووم: “سه‌ربكه‌وه‌ بۆ ئێره‌، ئه‌وه‌ت پیشان ده‌ده‌م كه‌ دوای ئه‌مه‌ پێویسته‌ ڕووبدات”.


له‌به‌رده‌م ته‌خت و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ و پیره‌كان په‌سنیه‌كی نوێیان ده‌ووت. كه‌س نه‌یده‌توانی په‌سنیه‌كه‌ فێرببێت، جگه‌ له‌و سه‌د و چل و چوار هه‌زاره‌ی له‌ زه‌وییه‌وه‌ كڕابوونه‌وه‌.


ڕووی ده‌بینن و ناوی له‌سه‌ر نێوچه‌وانیانه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite