Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 13:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر زه‌ویش كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌ نه‌نووسراوه‌ كه‌ له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ سه‌ربڕاوه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 هەموو دانیشتووانی سەر زەویش کڕنۆشی بۆ دەبەن، ئەوانەی ناویان لە پەڕتووکی ژیانی بەرخەکەدا نەنووسراوە، ئەو بەرخەی کە لە دامەزراندنی جیهانەوە سەربڕدراوە.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 13:8
25 Referans Kwoze  

كه‌ پێش دامه‌زراندنی جیهان له‌ودا هه‌ڵیبژاردین، تاكو له‌به‌رده‌می به‌ خۆشویستن پارسا و بێ گله‌یی بین.


ئینجا پاشا به‌وانه‌ی لای ڕاستیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: وه‌رن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوكم داڕشتی پێدان، ببنه‌ میراتگری ئه‌و پاشایه‌تیه‌ كه‌ له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ بۆتان ئاماده‌ كراوه‌.


ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیت هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌، خه‌ریكه‌ له‌ دۆڵی بێبن ده‌رده‌چێت و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات. دانیشتووانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیاندا نه‌نووسراوه‌، سه‌رسامیان ده‌كات كه‌ ده‌بینن دڕنده‌كه‌ هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌ كه‌ دێته‌وه‌ش.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ئاوا به‌رگی سپی ده‌پۆشێت و ناوی له‌ سیپاره‌ی ژیان ناسڕمه‌وه‌ و له‌به‌رده‌م باوكم و له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی دان به‌ ناوه‌كه‌یدا ده‌نێم.


به‌ هیوای ژیانی جاویدانی، ئه‌وه‌ی خودا، كه‌ درۆ ناكات، پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه‌ ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ڵێنی پێ داوه‌،


هیچ شتێكی گڵاو ناچێته‌ ناوی، نه‌ک ئه‌وانه‌ی قێزه‌وه‌نن و درۆزنن، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌دا نووسراوه‌.


به‌ ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یانووت: “كاوڕه‌ سه‌ربڕاوه‌كه‌ شایسته‌ی وه‌رگرتنی توانا و ده‌وڵه‌مه‌ندی و دانایی و هێز و ڕێز و شكۆ و ستایشه‌!”


بۆ به‌یانی یوخه‌ننه‌ن بینی ئیشۆع به‌ره‌و لای دێت، وتی: “ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا، ئه‌وه‌ی گوناهی جیهان هه‌ڵده‌گرێت!


به‌ڵام به‌مه‌ دڵخۆش مه‌بن كه‌ ڕووحه‌كان ملكه‌چتانن، به‌ڵكو دڵخۆشبن كه‌ ناوتان له‌ ئاسماناندا نووسراوه‌”.


به‌ڵێ تۆش ئه‌ی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ ده‌كه‌م یارمه‌تییان بده‌یت، چونكه‌ هه‌ردووكیان له‌ ئینجیلدا تێكۆشانیان له‌گه‌ڵم كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌كلیمنتۆس و هاوكارانی دیكه‌م كه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیاندایه‌.


ئه‌وه‌تا له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستاوم و له‌ ده‌رگا ده‌ده‌م. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوێی له‌ ده‌نگم بوو و ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه‌، لێی دێمه‌ ژووره‌وه‌ و شێوی له‌گه‌ڵ ده‌خۆم، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من.


چونكه‌ ڕاسپارده‌ی منت بۆ دانبه‌خۆداگرتن پاراستووه‌، منیش له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌تپارێزم، كه‌ خه‌ریكه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا دێت، تاكو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێن تاقی بكرێنه‌وه‌.


ماره‌كه‌ش له‌ ده‌میه‌وه‌ ئاوێكی وه‌ک ڕووباری فڕێدا بۆ دواوه‌ی ژنه‌كه‌، تاكو به‌ ڕووبار هه‌ڵبگیردرێت.


له‌ سیپاره‌ی ژیاندا بیانسڕه‌وه‌، له‌گه‌ڵ بێتاوانان ناویان مه‌نووسه‌.


هه‌موو ئافریده‌یه‌كی ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و نێو ده‌ریاش، هه‌ر ئه‌وه‌ی تیایاندایه‌، بیستم ده‌یانووت: “ستایش و ڕێز و شكۆ و ده‌سه‌ڵات، بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خت و كاوڕه‌كه‌ بێت، تاهه‌تایه‌!”


سه‌یرم كرد كه‌ كاوڕه‌كه‌ یه‌كێک له‌ حه‌وت مۆره‌كه‌ی كرده‌وه‌. ئینجا گوێم لێبوو یه‌كێک له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی وه‌ک هه‌وره‌تریشقه‌ وتی: “وه‌ره ته‌ماشا بكه‌‌”!


به‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و په‌یڕه‌و ده‌كات، وا له‌ زه‌وی و دانیشتووانی سه‌ری ده‌كات كڕنۆش بۆ دڕنده‌ی یه‌كه‌م ببه‌ن، كه‌ برینه‌ كوشنده‌كه‌ی ساڕێژ ببوو.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite