Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 13:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 كڕنۆشیان بۆ ئه‌ژدیهاكه‌ برد، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌ دڕنده‌كه‌ی دا، كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ش برد و وتیان: “كێ وه‌ک دڕنده‌كه‌یه‌؟ كێ ده‌توانێت دژی بجه‌نگێت؟”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 کڕنۆشیان بۆ ئەژدیهاکە برد، چونکە دەسەڵاتی بە دڕندەکە دابوو، کڕنۆشیان بۆ دڕندەکەش برد و گوتیان: «کێ وەک دڕندەکە وایە؟ کێ دەتوانێت لە دژی بجەنگێت؟»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 13:4
18 Referans Kwoze  

ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیم له‌ پڵنگ ده‌چوو، پێی وه‌ک ورچ و ده‌می وه‌ک ده‌می شێر بوو. ئه‌ژدیهاكه‌ش توانا و ته‌ختی خۆی و ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زنی دایه‌ دڕنده‌كه‌.


كاتێ چاویان به‌ دووكه‌ڵی سووتانه‌كه‌ی كه‌وت هاواریان كرد و وتیان: چ شارێک وه‌كو شاره‌ مه‌زنه‌كه‌یه‌؟


هه‌روه‌ها پێی درابوو هه‌ناسه‌ بداته‌ په‌یكه‌ر‌ی دڕنده‌ی یه‌كه‌م، تاكو وێنه‌ی دڕنده‌كه‌ قسه‌ بكات، وابكات هه‌موو ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ وێنه‌ی دڕنده‌كه‌ نابه‌ن بكوژرێن.


نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌ ئاسماندا ده‌ركه‌وت: ئه‌ژدیهایه‌كی مه‌زنی سوور، حه‌وت سه‌ر و ده‌ قۆچی هه‌بوو، حه‌وت تاج له‌سه‌ر سه‌ره‌كان بوو.


ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ خوداوه‌ند یان په‌رستراو خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ په‌رستگای خودا داده‌نیشێت و خۆی به‌ خوداوه‌ند ده‌رده‌خات.


ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه‌ ده‌جه‌نگێن، كاوڕه‌كه‌ ده‌یانبه‌زێنێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگارانه‌ و پاشای پاشایانه‌، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگكراو و بژارده‌ و باوه‌ڕدارن”.


پاشماوه‌ی مرۆڤه‌كان كه‌ به‌و ده‌ردانه‌ نه‌كوژران، تۆبه‌یان له‌ كرده‌ی ده‌ستی خۆیان نه‌كرد. نه‌وه‌ستان له‌ كڕنۆش بردن بۆ شه‌یتانه‌كان و بته‌ زێڕین و زیو و مس و به‌رد و دارینه‌كان، كه‌وا ناتوانن ببیستن و ببینن و ڕێ بكه‌ن.


كه‌ خوداوه‌ندی ئه‌م ڕۆژگاره‌ هزری بێباوه‌ڕانی كوێر كردووه‌، تاكو ڕووناكیی ئینجیلی شكۆی مه‌سیحیان بۆ نه‌دره‌وشێته‌وه‌، كه‌ وێنه‌ی خودایه‌.


كلكیشی سێیه‌كی ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی ڕاكێشا و فڕێیدانه‌ سه‌ر زه‌وی، ئه‌ژدیهاكه‌ له‌به‌رده‌م ژنه‌كه‌ كه‌ منداڵی ده‌بوو وه‌ستابوو، تاكو كه‌ منداڵه‌كه‌ بوو بیخوات.


دڕنده‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ زه‌وییه‌وه‌ ده‌رده‌چوو، دوو قۆچی وه‌ک كاوڕی هه‌بوو، وه‌ک ئه‌ژدیها ده‌دووا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite