Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 13:18 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 ئه‌مه‌ داناییه‌كه‌یه‌! ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی هه‌یه‌ با ژماره‌ی دڕنده‌كه‌ بژمێرێت، چونكه‌ ژماره‌ی مرۆڤه‌، كه‌ ژماره‌كه‌ی شه‌ش سه‌د و شه‌ست و شه‌شه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 ئەمە بانگەوازە بۆ دانایی: ئەوەی تێدەگات، با ژمارەی دڕندەکە لێکبداتەوە، چونکە ئەوە ژمارەی مرۆڤە کە ژمارەکەی شەش سەد و شەست و شەشە.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 13:18
10 Referans Kwoze  

پاشان شتێكی وه‌ک ده‌ریای شووشه‌یی تێكه‌ڵ به‌ ئاگرم بینی و ئه‌وانه‌ی دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی و ژماره‌ی ناوه‌كه‌یان به‌زاندبوو، له‌سه‌ر ده‌ریا شووشه‌ییه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون و ته‌میره‌كانی خودایان پێبوو.


ئه‌مه‌یه‌ هزری دانا! حه‌وت سه‌ره‌كه‌: حه‌وت چیان كه‌ ژنه‌كه‌ له‌سه‌ریان دانیشتووه‌،


شووره‌كه‌شی پێوا، سه‌د و چل و چوار باڵ بوو به‌ باڵی مرۆڤ كه‌ فریشته‌كه‌ به‌كاری ده‌هێنا.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی ئه‌م پێشبینییه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی ده‌یبیستن، ئه‌وه‌ی تیایدا نووسراوه‌ ده‌یپارێزن، چونكه‌ كاته‌كه‌ نزیكه‌.


كاتێ {گڵاویی وێرانكار} ده‌بینن كه‌ دانیئێلی پێغه‌مبه‌ر ده‌رباه‌ری وتوه‌ له‌و جێگایه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ كه‌ نابێ لێی بێت. ـ با خوێنه‌ر تێبگات ـ ئینجا با ئه‌وانه‌ی له‌ ئیهووددان هه‌ڵبێن بۆ چیاكان،


كێ‌ دانایه‌ با بڕوانێته‌ ئه‌مه‌ و میهره‌بانیه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار تێبگات.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناڕه‌واییمان ڕه‌وایی خودا ده‌رده‌خات، چی بڵێین؟ ئایا خودا ناڕه‌وایه‌ كه‌ تووڕه‌یی ده‌هێنێ؟ وه‌ک مرۆڤ قسه‌ ده‌كه‌م.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite