Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 13:17 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

17 تاكو كه‌س نه‌توانێت بكڕێت یان بفرۆشێت، ته‌نها ئه‌وه‌ی نیشانه‌كه‌ی پێوه‌یه‌. نیشانه‌كه‌ش ناوی دڕنده‌كه‌یه‌ یان ژماره‌ی ناوه‌كه‌ی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

17 تاکو کەس نەتوانێت کڕین و فرۆشتن بکات، تەنها ئەوە نەبێت نیشانەکەی پێوەیە. نیشانەکەش ناوی دڕندەکەیە یان ژمارەی ناوەکەی.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 13:17
11 Referans Kwoze  

پاشان شتێكی وه‌ک ده‌ریای شووشه‌یی تێكه‌ڵ به‌ ئاگرم بینی و ئه‌وانه‌ی دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی و ژماره‌ی ناوه‌كه‌یان به‌زاندبوو، له‌سه‌ر ده‌ریا شووشه‌ییه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون و ته‌میره‌كانی خودایان پێبوو.


دووكه‌ڵی ئازاریان بۆ تاهه‌تایه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌. ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ناوه‌كه‌ی وه‌ربگرێت شه‌و و ڕۆژ پشوویان نابێت”.


وای له‌ هه‌مووانیش ده‌كرد، گه‌وره‌ و بچووک، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، ئازاد و كۆیله‌، نیشانه‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاستیان یان له‌سه‌ر نێوچه‌وانیان دروست بكرێت،


ڕووی ده‌بینن و ناوی له‌سه‌ر نێوچه‌وانیانه‌.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌، سێیه‌م، له‌دوایانه‌وه‌ به‌ ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یووت: “ئه‌وه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی ببات، نیشانه‌ی سه‌ر ده‌ستی یان نێوچه‌وانی وه‌ربگرێت،


ئه‌مه‌ داناییه‌كه‌یه‌! ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی هه‌یه‌ با ژماره‌ی دڕنده‌كه‌ بژمێرێت، چونكه‌ ژماره‌ی مرۆڤه‌، كه‌ ژماره‌كه‌ی شه‌ش سه‌د و شه‌ست و شه‌شه‌.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یكه‌مه‌ كۆڵه‌گه‌یه‌ک له‌ نێو په‌رستگای خوداوه‌ندم و هه‌رگیز لێی ده‌رناچێت. ناوی خوداوه‌ندم و ناوی شاری خوداوه‌ندم له‌سه‌ر ده‌نووسم، یروشلایمی نوێ، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه‌ندمه‌وه‌ له‌ ئاسمان دێته‌ خواره‌وه‌، هه‌روه‌ها ناوی نوێی خۆمی له‌سه‌ر ده‌نووسم.


له‌سه‌ر نێوچه‌وانیشی ناوێک نووسرابوو: “نهێنیه‌ک. باڤلی مه‌زن، دایكی داوێنپیسان و قێزه‌وه‌نانی زه‌وی”.


ئیتر با كه‌س گرفتم بۆ دروست نه‌كات، چونكه‌ په‌رجوه‌كانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارم له‌ له‌شدا هه‌ڵگرتووه‌.


وتی: “زیان به‌ زه‌وی و ده‌ریا و دره‌خت مه‌گه‌یه‌نن، تاكو نێوچه‌وانی به‌نده‌كانی خوداوه‌ندمان مۆر ده‌كه‌ین”.


چه‌ند ته‌ختێكم بینی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری دانیشتن ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیان پێدرا. هه‌روه‌ها گیانی ئه‌وانه‌م بینی كه‌ له‌پێناوی گه‌واهیی ئیشۆع و له‌پێناوی وشه‌ی خودا كوژرابوون، ئه‌وانه‌ كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی نه‌بردبوو، نیشانه‌ی نێوچه‌وان و سه‌ر ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتبوو. جا زیندووبوونه‌وه‌ و هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا حوكمڕانییان كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite