Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 13:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 هه‌روه‌ها پێی درابوو هه‌ناسه‌ بداته‌ په‌یكه‌ر‌ی دڕنده‌ی یه‌كه‌م، تاكو وێنه‌ی دڕنده‌كه‌ قسه‌ بكات، وابكات هه‌موو ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ وێنه‌ی دڕنده‌كه‌ نابه‌ن بكوژرێن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 هەروەها ڕێگەی پێدرابوو هەناسە بداتە پەیکەری دڕندەی یەکەم تاکو پەیکەری دڕندەکە قسە بکات و وا بکات هەموو ئەوانەی کڕنۆش بۆ پەیکەری دڕندەکە نابەن بکوژرێن.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 13:15
25 Referans Kwoze  

چه‌ند ته‌ختێكم بینی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری دانیشتن ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیان پێدرا. هه‌روه‌ها گیانی ئه‌وانه‌م بینی كه‌ له‌پێناوی گه‌واهیی ئیشۆع و له‌پێناوی وشه‌ی خودا كوژرابوون، ئه‌وانه‌ كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی نه‌بردبوو، نیشانه‌ی نێوچه‌وان و سه‌ر ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتبوو. جا زیندووبوونه‌وه‌ و هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا حوكمڕانییان كرد.


دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی یاوه‌ری ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ی په‌رجوی له‌ پێناوی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌ كرد كه‌ په‌رجوی دڕنده‌كه‌یان وه‌رگرت و ئه‌وانه‌ی كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی برد. هه‌ردووكیان به‌ زیندوویی فڕێدرانه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر، كه‌وا به‌ گۆگرد داگیرساوه‌.


فریشته‌ی یه‌كه‌م چوو و جامه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕژاند، جا دومه‌ڵی پیس و ئازاربه‌خشی په‌مه‌یی له‌وانه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ نیشانه‌ی دڕنده‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو و كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی بردبوو.


ئه‌ی ئاسمان و په‌یامبه‌ره‌ پارساكان و پێغه‌مبه‌ران پێی دڵشاد بن! چونكه‌ خودا له‌به‌ر ئێوه‌ حوكمی ئه‌وی دا”.


هه‌روه‌ها بینیم كه‌ ژنه‌كه‌ به‌ خوێنی پارساكان و خوێنی شه‌هیدانی ئیشۆع سه‌رخۆش ببوو. به‌ بینینی زۆر سه‌رسام بووم!


دووكه‌ڵی ئازاریان بۆ تاهه‌تایه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌. ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ناوه‌كه‌ی وه‌ربگرێت شه‌و و ڕۆژ پشوویان نابێت”.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌، سێیه‌م، له‌دوایانه‌وه‌ به‌ ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یووت: “ئه‌وه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی ببات، نیشانه‌ی سه‌ر ده‌ستی یان نێوچه‌وانی وه‌ربگرێت،


هه‌روه‌ها به‌و نیشانانه‌ی كه‌ پێی دراوه‌ له‌ پێناوی دڕنده‌ی یه‌كه‌م بیكات، دانیشتووانی زه‌ویی گومڕا كرد. به‌ خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی ده‌ڵێت په‌یكه‌ر‌ێک بۆ ئه‌و دڕنده‌یه‌ دابمه‌زرێنێت كه‌ به‌ شمشێر بریندار كرا و ژیا.


تیایدا خوێنی پێغه‌مبه‌ران و پارساكان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویدا كوژران دۆزراونه‌ته‌وه‌”.


چونكه‌ خودا خستووه‌ته‌ دڵیان به‌ مه‌به‌ستی بكه‌ن و ڕێک بكه‌ون، ده‌سه‌ڵاتیان بده‌نه‌ دڕنده‌كه‌، تاكو وشه‌كانی خودا بێته‌ دی.


ده‌میان هه‌یه‌ و قسه‌ ناكه‌ن. چاویان هه‌یه‌ و نابینن.


ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه‌ ده‌جه‌نگێن، كاوڕه‌كه‌ ده‌یانبه‌زێنێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگارانه‌ و پاشای پاشایانه‌، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگكراو و بژارده‌ و باوه‌ڕدارن”.


گوێم له‌ فریشته‌ی ئاوه‌كان بوو ده‌یووت: “تۆ دادپه‌روه‌ریت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ و ده‌بێت، چونكه‌ ئاوا حوكمت داوه‌،


چۆن له‌ش بێ ڕووح مردووه‌، باوه‌ڕیش بێ كردار مردووه‌.


ئینجا له‌سه‌ر لمی ده‌ریا ڕاوه‌ستام. دڕنده‌یه‌كم بینی له‌ ده‌ریاكه‌ ده‌رده‌چوو، حه‌وت سه‌ر و ده‌ قۆچی هه‌بوو، ده‌ تاجیش له‌سه‌ر قۆچه‌كانی بوو، له‌سه‌ر سه‌ره‌كانیشی ناوی كفركردن هه‌بوو.


به‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و په‌یڕه‌و ده‌كات، وا له‌ زه‌وی و دانیشتووانی سه‌ری ده‌كات كڕنۆش بۆ دڕنده‌ی یه‌كه‌م ببه‌ن، كه‌ برینه‌ كوشنده‌كه‌ی ساڕێژ ببوو.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite