Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 13:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 په‌رجوی گه‌وره‌ ده‌كات، ته‌نانه‌ت وا ده‌كات له‌به‌رچاوی خه‌ڵک ئاگر له‌ ئاسمانه‌وه‌ بێته‌ خواره‌وه‌ بۆ زه‌وی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 نیشانەی گەورەی دەکرد، تەنانەت وای دەکرد لەبەرچاوی خەڵک ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە بۆ زەوی.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 13:13
20 Referans Kwoze  

چونكه‌ مه‌سیحانی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ی مه‌زن و په‌رجو ده‌كه‌ن، تا ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش گومڕا ده‌كه‌ن.


دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی یاوه‌ری ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ی په‌رجوی له‌ پێناوی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌ كرد كه‌ په‌رجوی دڕنده‌كه‌یان وه‌رگرت و ئه‌وانه‌ی كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی برد. هه‌ردووكیان به‌ زیندوویی فڕێدرانه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر، كه‌وا به‌ گۆگرد داگیرساوه‌.


چونكه‌ ڕووحی شه‌یتانین په‌رجو ده‌كه‌ن، ده‌چنه‌ لای پاشاكانی هه‌موو جیهان، تاكو بۆ جه‌نگ كۆیان بكه‌نه‌وه‌ له‌و ڕۆژه‌ مه‌زنه‌ی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک.


سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ر پانتایی زه‌وی، ئۆردوگای پارساكان، شاره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یان گه‌مارۆ دا، جا ئاگرێک له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاته‌ خواره‌وه‌ و خواردیانی.


چونكه‌ چه‌ند مه‌سیحێكی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ و په‌رجو ده‌كه‌ن، تاكو ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک بیه‌وێت زیانیان پێ بگه‌یێنێت، ئاگر له‌ ده‌میانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت و دوژمنانیان ده‌خۆن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک بیه‌وێت زیانیان پێ بگه‌یێنێت ده‌بێت ئاوا بكوژرێت.


وه‌ک یه‌نیس و یه‌مبریس به‌ربه‌ره‌كانێی مووشێیان كرد، ئه‌وانه‌ش به‌ربه‌ره‌كانێی ڕه‌وا ده‌كه‌ن، ئه‌و خه‌ڵكه‌ هزریان گه‌نده‌ڵ بووه‌ و له‌لایه‌ن باوه‌ڕ ڕه‌تكراونه‌ته‌وه‌.


په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان هاتنه‌ لای بۆ ئه‌وه‌ی تاقیی بكه‌نه‌وه‌، داوایان لێكرد له‌ ئاسمانه‌وه‌ په‌رجوێكیان پیشان بدات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite