Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 13:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 ئه‌گه‌ر یه‌كێک بۆ ڕاپێچكردن بچێت، ڕاپێچ ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک به‌ شمشێر بكوژێت، به‌ شمشێر ده‌كوژرێت. ئه‌مه‌ بۆ دانبه‌خۆداگرتنی پارساكانه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 ئەگەر یەکێک بۆ ڕاپێچکردن بچێت، ڕاپێچ دەکرێت. ئەگەر یەکێک بە شمشێر بکوژرێت، بە شمشێر دەکوژرێت. ئەم بانگەوازە بۆ دانبەخۆداگرتن و دڵسۆزی گەلی پیرۆزی خودایە.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 13:10
29 Referans Kwoze  

ئه‌مه‌یه‌ دانبه‌خۆداگرتنی پارساكان. ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا و باوه‌ڕی ئیشۆع ده‌پارێزن.


چونكه‌ ڕاسپارده‌ی منت بۆ دانبه‌خۆداگرتن پاراستووه‌، منیش له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌تپارێزم، كه‌ خه‌ریكه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا دێت، تاكو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێن تاقی بكرێنه‌وه‌.


به‌ خۆڕاگرتنتان خۆتان ده‌به‌نه‌وه‌.


تاكو ته‌مبه‌ڵ نه‌بن، به‌ڵكو لاسایی ئه‌وانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ باوه‌ڕ و ئارامگرتن میراتگری به‌ڵێنه‌كانن.


ئاگادارم له‌ كردار و ماندووێتی و دانبه‌خۆداگرتنت، هه‌روه‌ها كه‌ ناتوانیت به‌رگه‌ی به‌دكاران بگریت، ئه‌وانه‌شت تاقی كرده‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌ په‌یامبه‌ر ده‌زانن و په‌یامبه‌ریش نین، به‌ درۆزن ده‌رچوون،


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “شمشێره‌كه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه‌ كێلانه‌كه‌ی، چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی شمشێر هه‌ڵده‌گرن، به‌ شمشێر له‌ناوده‌چن!.


چونكه‌ خوێنی پێغه‌مبه‌ران و پارساكانیان ڕشت، تۆش خوێنت پێدان بیخۆنه‌وه‌، چونكه‌ شایانی ئه‌وه‌ن!”


من یوخه‌ننه‌نی براتانم، هاوبه‌شتانم له‌ ته‌نگانه‌ و له‌ پاشایه‌تی و دانبه‌خۆداگرتنی ئیشۆعی مه‌سیح، له‌ پێناوی وشه‌ی خودا و گه‌واهیی بۆ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ دوورگه‌یه‌ک بووم به‌ په‌تامون ناوده‌برا.


به‌بیرت بێته‌وه‌ چۆن وه‌رتگرت و بیستت، بیپارێزه‌ و تۆبه‌ بكه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێدار نه‌بیت، ئه‌وا وه‌ک دزێک دێم و نازانی له‌ چ كاتێک بۆت دێم.


ئاگام له‌ كردار و خۆشویستن و ڕاژه‌ و باوه‌ڕ و دانبه‌خۆداگرتنته‌. كاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ت له‌وانه‌ی یه‌كه‌مت زیاترن.


به‌ هه‌موو هێزێک به‌گوێره‌ی توانای شكۆی خۆی به‌هێزتان بكات، بۆ هه‌موو دانبه‌خۆداگرتن و پشوودرێژیه‌ک، به‌ شادییه‌وه‌


چونكه‌ به‌و حوكمه‌ی ده‌یده‌ن حوكم ده‌درێنه‌وه‌، به‌و پێوانه‌یه‌ی ده‌یپێون، بۆتان ده‌پێورێته‌وه‌.


نه‌ته‌وه‌كان تووڕه‌ بوون، تووڕه‌یی تۆش هاتووه‌. كاتی لێپرسینه‌وه‌ی مردووان هات، بۆ پاداشتكردنی به‌نده‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانت و پارساكان و ئه‌وانه‌ی له‌ ناوت ده‌ترسن، گه‌وره‌ و بچووک، هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی زه‌ویان له‌ناوده‌برد”.


ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیت هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌، خه‌ریكه‌ له‌ دۆڵی بێبن ده‌رده‌چێت و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات. دانیشتووانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیاندا نه‌نووسراوه‌، سه‌رسامیان ده‌كات كه‌ ده‌بینن دڕنده‌كه‌ هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌ كه‌ دێته‌وه‌ش.


ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌ هه‌شته‌مینه‌، به‌ڵام له‌ حه‌وته‌كه‌یه‌ و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite