Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 12:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 له‌ ئاسماندا بووه‌ جه‌نگ، میخائێل و فریشته‌كانی دژی ئه‌ژدیهاكه‌ هێرشیان برد، ئه‌ژدیهاكه‌ و فریشته‌كانیشی هێرشیان برد،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 پاشان لە ئاسماندا بووە شەڕ. میکائیل و فریشتەکانی لە دژی ئەژدیهاکە جەنگان، ئەژدیهاکە و فریشتەکانیشی دژی ئەوان،

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 12:7
23 Referans Kwoze  

به‌ڵام میخائێلی سه‌رۆكی فریشته‌كان، كاتێ دژایه‌تی شه‌یتانی كرد و سه‌باره‌ت به‌ ته‌رمی مووشێ به‌رگریی كرد، نه‌یوێرا به‌ بوختان سكاڵای لێ بكات، به‌ڵكو وتی: “په‌روه‌ردگار سه‌رزه‌نشتت بكات!”.


چونكه‌ خودا به‌زه‌یی به‌ فریشته‌ نه‌هاته‌وه‌ كه‌ گوناهیان كرد، به‌ڵكو به‌ زنجیری تاریكی فڕێیدانه‌ قووڵایی دۆزه‌خ و به‌ پاسكردنه‌وه‌ ڕاده‌ستی بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كردن.


چونكه‌ زۆرانبازیی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆشت و خوێن نییه‌، به‌ڵكو دژی سه‌رۆكه‌كان، دژی ده‌سه‌ڵاتداران، دژی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌م تاریكییه‌ی جیهانه‌، هه‌روه‌ها دژی سه‌ربازه‌ به‌دكاره‌ ڕووحییه‌كانه‌ له‌ شوێنه‌ ئاسمانیه‌كان.


ئه‌ژدیهاكه‌ی ده‌ستگیر كرد، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ ئیبلیس و شه‌یتانه‌، هه‌زار ساڵ به‌ستییه‌وه‌.


ئه‌ژدیها مه‌زنه‌كه‌ فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ به‌ ئیبلیس و شه‌یتان ناوده‌بردرێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، فریشته‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا فڕێدرانه‌ زه‌وی.


ئێوه‌ كه‌ له‌ ته‌نگانه‌دان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ حه‌سانه‌وه‌تان ده‌بێت، له‌ كاتی ئاشكراكردنی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسمان له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی تواناكه‌ی.


نه‌وه‌ک به‌ گه‌وره‌یی ئاشكرا كراوان لووتبه‌رز بم، له‌ جه‌سته‌دا دڕكێكم بێ درا، فریشته‌ی شه‌یتان ئازارم ده‌دات، تاكو لووتبه‌رز نه‌بم.


ڕێگای پێدرابوو له‌ دژی پارساكان بجه‌نگێت و بیانبه‌زێنێت، ده‌سه‌ڵاتیشی پێدرابوو به‌سه‌ر هه‌موو هۆز و زمان و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا.


چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی باوكییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وسا پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرداری ده‌داته‌وه‌.


ڕۆڵه‌ی مرۆڤ فریشته‌كانی ده‌نێرێت، هه‌موو كۆسپه‌كان و به‌دكاران له‌ پاشایه‌تیییه‌كه‌ی كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و


گڕی تووڕه‌یی خۆی ڕژانده‌ سه‌ریان، ڕق و تۆڵه‌ و به‌ڵا‌. به‌ فریشته‌ی له‌ناوبه‌ر ناردی.


وا ده‌زانیت ناتوانم ئێستا داوا له‌ باوكم بكه‌م، زیاتر له‌ دوازده‌ له‌شكر فریشته‌م بۆ بنێرێت؟


دواتر به‌وانه‌ی له‌لای چه‌پیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌! ئه‌ی نه‌فره‌تلێكراوان به‌ره‌و ئاگری جاویدانی، ئه‌وه‌ی بۆ ئیبلیس و فریشته‌كانی ئاماده‌ كراوه‌.


فریشته‌كانی به‌ كه‌ڕه‌نایه‌كی مه‌زنه‌وه‌ ده‌نێرێ، بژارده‌كانی له‌ چوار باكه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌، له‌مسه‌ری ئاسمانانه‌وه‌ تا ئه‌وسه‌ری.


چونكه‌ له‌ خودا ده‌وه‌شایه‌وه‌، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک بۆ ئه‌وه‌ و هه‌موو شتێک به ئه‌وه‌، ڕۆڵه‌ی زۆر بهێنێت بۆ شكۆمه‌ندی، به‌ ته‌واوكردنی پێشڕه‌وایه‌تی ڕزگارییان به‌ ئازار.


به‌ڵام ئه‌ژدیهاكه‌ به‌هێز نه‌بوو، شوێنیان له‌ ئاسماندا نه‌ما.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite