Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 11:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 به‌ دوو گه‌واهیده‌ره‌كانم ده‌ده‌م بۆ هه‌زار و دوو سه‌د و شه‌ست ڕۆژ به‌ به‌رگی ماته‌مه‌وه‌ پێشبینی بكه‌ن”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 هەروەها توانا و دەسەڵات بە دوو شایەتەکەم دەدەم بۆ هەزار و دوو سەد و شەست ڕۆژ بە جلوبەرگی گوشەوە پەیامی خودا ڕابگەیەنن.»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 11:3
43 Referans Kwoze  

ژنه‌كه‌ش به‌ره‌و چۆڵه‌وانی هه‌ڵات، له‌وێدا شوێنێكی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ ئاماده‌ كراوه‌، تاكو له‌وێ هه‌زار و دوو سه‌د و شه‌ست ڕۆژ به‌خێو بكرێت.


واز له‌ حه‌وشه‌ی په‌رستگا بهێنه‌ و مه‌یپێوه‌، چونكه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌كان دراوه‌، چل و دوو مانگیش شاری پارسا پێشێل ده‌كه‌ن.


دڕنده‌كه‌ ده‌مێكی پێدرابوو، قسه‌ی گه‌وره‌ و كفری ده‌كرد، هه‌روه‌ها چل و دوو مانگی پێدرابوو كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌كاربهێنێت.


ڕۆژانێكی زۆریش بۆ ئه‌وانه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ گلیلاوه‌ تاكو یروشلایم له‌گه‌ڵیدا هاتبوون. ئێستا ئه‌وان گه‌واهیده‌ری ئه‌ون بۆ گه‌له‌كه‌.


به‌ڵام كاتێ ڕووحی پارساتان دێته‌ سه‌ر هێزێک وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه‌ گه‌واهیده‌ر، له‌ یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و شمرن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی”.


ئێوه‌ش گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ن.


ئه‌مه‌ سێیه‌م جاره‌ دێمه‌ لاتان. “هه‌ر بابه‌تێک له‌سه‌ر زاری دوو یان سێ گه‌واهیده‌ر ده‌سه‌لمێنرێت‌”.


ئه‌م ئیشۆعه‌ خودا هه‌ستاندیه‌وه‌‌، ئێمه‌ش هه‌موومان گه‌واهیده‌رین بۆی.


ئێوه‌ش گه‌واهیی ده‌ده‌ن، چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ منن.


ئه‌گه‌ر گوێی نه‌گرت، یه‌ک یان دوو كه‌س له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌، تاكو هه‌ر وشه‌یه‌ک له‌سه‌ر زاری دوو یان سێ گه‌واهیده‌ر بسه‌لمێنرێت.


كه‌وتمه‌ به‌رپێی تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌م. به‌ڵام پێی وتم: “وا مه‌كه‌! منیش له‌گه‌ڵ تۆ و برایانت به‌نده‌ی هاوكارم، ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به‌ گه‌واهییان بۆ ئیشۆع. كڕنۆش بۆ خودا ببه‌! چونكه‌ گه‌واهیی ئیشۆع ڕووحی پێشبینییه‌”.


هه‌روه‌ها له‌ ئیشۆعی مه‌سیحیش كه‌ گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاسته‌، نۆبه‌ره‌ی نێو مردووانه‌، و سه‌رۆكی پاشاكانی سه‌ر زه‌وییه‌: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشده‌وێ و به‌ خوێنی خۆی ئێمه‌ی شوشته‌وه‌ له‌ گوناهه‌كانمان و


سه‌رۆكی ژیانیشتان كوشت، ئه‌وه‌ی خودا له‌نێو مردوواندا هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و ئێمه‌ گه‌واهیده‌رین بۆ ئه‌وه‌.


چه‌ند ته‌ختێكم بینی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری دانیشتن ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیان پێدرا. هه‌روه‌ها گیانی ئه‌وانه‌م بینی كه‌ له‌پێناوی گه‌واهیی ئیشۆع و له‌پێناوی وشه‌ی خودا كوژرابوون، ئه‌وانه‌ كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی نه‌بردبوو، نیشانه‌ی نێوچه‌وان و سه‌ر ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتبوو. جا زیندووبوونه‌وه‌ و هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا حوكمڕانییان كرد.


ئه‌ویش به‌ هه‌ندێكی دا ببنه‌ په‌یامبه‌ر، هه‌ندێک پێشبین، هه‌ندێک موژده‌ده‌ر، هه‌ندێک شوان و ڕابی،


خودا له‌ وارگه‌دا خه‌ڵكێكی دانا: یه‌كه‌م په‌یامبه‌ران، دووه‌م پێغه‌مبه‌ران، سێیه‌م فێركاران، ئینجا په‌رجوكاری، دوای ئه‌وه‌ به‌هره‌كانی چاككردنه‌وه‌ و توانای یارمه‌تیدان و به‌ڕێوه‌بردن و جۆره‌ها زمان.


یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “كه‌س ناتوانێت شتێک وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر له‌ ئاسمانه‌وه‌ پێی نه‌درابێت.


گووشم پۆشی، بووم به‌ په‌ند لایان.


“وه‌ی به‌حاڵت ئه‌ی كورازین! وه‌ی به‌حاڵت ئه‌ی به‌یتسه‌یده‌ن! چونكه‌ ئه‌و په‌رجوانه‌ی له‌نێو ئێوه‌دا كران، ئه‌گه‌ر له‌ سوور و سه‌یده‌ن بكرایه‌ن، هه‌ر زوو به‌ په‌ڵاس و خۆڵه‌مێشه‌وه‌ تۆبه‌یان ده‌كرد.


وه‌ی به‌حاڵت كوره‌زین! وه‌ی به‌حاڵت به‌یتسه‌یده‌ن! چونكه‌ ئه‌و په‌رجوانه‌ی له‌نێو ئێوه‌دا كران، ئه‌گه‌ر له‌ سووڕ و سه‌یده‌ن بكرابوونایه‌، هه‌ر زوو به‌ به‌رگی ماته‌م و له‌ نێو خۆڵه‌مێش داده‌نیشتن و تۆبه‌یان ده‌كرد.


ئه‌مانه‌ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ له‌ ڕۆژانی پێغه‌مبه‌رایه‌تییان ئاسمان دابخه‌ن، تاكو باران نه‌بارێت. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئاودا هه‌یه‌ بیكه‌نه‌ خوێن، به‌ هه‌موو ده‌ردێک له‌ زه‌وی بده‌ن، هه‌ر كاتێ بیانه‌وێ.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite