Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 11:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 په‌رستگای خوداش له‌ ئاسماندا كرایه‌وه‌ و چه‌مه‌دانی په‌یمانه‌كه‌ی له‌ په‌رستگاكه‌ی ده‌ركه‌وت. له‌وێدا بووه‌ بروسكه‌ و ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌تریشقه‌ و بوومه‌له‌رزه‌ و ته‌رزه‌یه‌كی مه‌زن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 پەرستگای خوداش لە ئاسمان کرایەوە و سندوقی پەیمانەکەی لە پەرستگاکەی دەرکەوت. لەوێدا بووە هەورە بروسکە و دەنگەدەنگ و هەورەگرمە و بوومەلەرزە و تەرزەی قەبارە گەورە باری.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 11:19
33 Referans Kwoze  

ته‌رزه‌یه‌كی مه‌زن كه‌ قورساییه‌كه‌ی یه‌ک تالنت ده‌بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا باری. له‌تاو لێدانی ته‌رزه‌كه‌ كفریان به‌ خودا كرد، چونكه‌ لێدانه‌كه‌ی زۆر مه‌زن بوو.


له‌ ته‌خته‌كه‌وه‌ بروسک و هه‌وره‌تریشقه‌ و ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌هات، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش حه‌وت چرای ئاگرین ده‌سووتان، كه‌ حه‌وت ڕووحه‌كه‌ی خودان.


فریشته‌كه‌ش بخووردانه‌كه‌ی برد و له‌ قوربانگاكه‌ پڕی كرد له‌ ئاگر و فڕێیدایه‌ سه‌ر زه‌وی، له‌وێدا بووه‌ ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌تریشقه‌ و بروسكه‌ و بوومه‌له‌رزه‌.


پاشان ئاسمانم به‌ كراوه‌یی بینی، ماینێكی سپیم بینی و سواره‌كه‌ی به‌ ده‌ستپاک و ڕاستگۆ ناوده‌برا. به‌ دادپه‌روه‌ری حوكم ده‌دات و ده‌جه‌نگێت.


فریشته‌ی حه‌وته‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا و چه‌ند ده‌نگێكی مه‌زن له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاتن و وتیان: “پاشایه‌تییه‌كانی جیهان بووه‌ هی په‌روه‌ردگارمان و مه‌سیحه‌كه‌ی، وا تاهه‌تایه‌ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات”.


پاشان ده‌نگه‌ده‌نگ و بروسک هه‌وره‌تریشقه‌ په‌یدابوو. بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ته‌ی خه‌ڵک له‌سه‌ر زه‌وین شتی وا ڕووی نه‌داوه‌، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زۆر مه‌زن بوو.


هه‌ر له‌و كاته‌دا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا و ده‌یه‌كی شاره‌كه‌ كه‌وت. حه‌وت هه‌زار كه‌س به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كوژران، ئه‌وانی دیكه‌ ترسان، ستایشی خوداوه‌ندی ئاسمانیان كرد.


فریشته‌ی یه‌كه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ته‌رزه‌ و ئاگری تێكه‌ڵ به‌ خوێن په‌یدابوو، فڕێدرانه‌ زه‌وی. سێیه‌كی دره‌خته‌كانی زه‌وی سووتان و هه‌موو گیایه‌كی سه‌وز سووتا.


بارانی كردن به‌ ته‌رزه‌. ئاگری به‌ گڕ له‌ زه‌وییه‌كانیان.


له‌ تیشكی به‌رده‌می هه‌وره‌كان شه‌قبوون. ته‌رزه‌ و پشكۆی ئاگر.


پاش ئه‌مه‌ ته‌ماشام كرد ده‌رگایه‌كی كراوه‌م بینی له‌ ئاسماندا، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه‌ یه‌كه‌مجار وه‌ک كه‌ڕه‌نا هاته‌ گوێم، پێی فه‌رمووم: “سه‌ربكه‌وه‌ بۆ ئێره‌، ئه‌وه‌ت پیشان ده‌ده‌م كه‌ دوای ئه‌مه‌ پێویسته‌ ڕووبدات”.


بۆیه‌ له‌به‌رده‌م ته‌ختی خودادان و شه‌و و ڕۆژ له‌ په‌رستگاكه‌ی ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن، دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش دایانده‌پۆشێت.


نیشانه‌یه‌كی مه‌زنیش له‌ ئاسماندا ده‌ركه‌وت: ژنێک خۆری پۆشیبوو، مانگ له‌ ژێر پێیدا و تاجێكی دوازده‌ هه‌ساره‌یی له‌سه‌ر سه‌ری بوو،


ئینجا له‌ په‌رستگاكه‌وه‌ گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو به‌ حه‌وت فریشته‌كه‌ی ده‌فه‌رموو: “بڕۆن حه‌وت جامه‌كه‌ی تووڕه‌یی خودا به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕێژنن”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite