Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 11:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 ده‌نگێكی مه‌زنیشیان له‌ ئاسمانه‌وه‌ بیست، پێی ده‌فه‌رموون: “سه‌ربكه‌ونه‌ ئێره‌”. ئه‌وانیش له‌به‌رچاوی دوژمنانیان له‌ هه‌وردا بۆ ئاسمان سه‌ركه‌وتن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 دەنگێکی بەرزیشیان لە ئاسمانەوە بیست کە پێی دەفەرموون: «سەربکەونە ئێرە.» ئەوانیش لەبەرچاوی دوژمنانیان لە هەوردا بۆ ئاسمان سەرکەوتن.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 11:12
21 Referans Kwoze  

پاش ئه‌مه‌ ته‌ماشام كرد ده‌رگایه‌كی كراوه‌م بینی له‌ ئاسماندا، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه‌ یه‌كه‌مجار وه‌ک كه‌ڕه‌نا هاته‌ گوێم، پێی فه‌رمووم: “سه‌ربكه‌وه‌ بۆ ئێره‌، ئه‌وه‌ت پیشان ده‌ده‌م كه‌ دوای ئه‌مه‌ پێویسته‌ ڕووبدات”.


كه‌ ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ئه‌وانیش ته‌ماشایان ده‌كرد، به‌رزبووه‌وه‌. هه‌ورێک له‌به‌رچاویان شاردییه‌وه‌.


ئینجا ئێمه‌ی زیندوو كه‌ ماوین، هه‌موومان له‌گه‌ڵیان له‌ هه‌وردا ده‌ڕفێندرێین بۆ پێشوازیی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسماندا، ئیتر هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار ده‌بین.


ئیتر منداڵێكی نێرینه‌ی بوو، ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو به‌ گۆچانێكی ئاسنین شوانایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات. به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی بۆ لای خودا و ته‌خته‌كه‌ی ڕفێندرا.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌مدا له‌گه‌ڵم دانیشێت، وه‌ک منیش سه‌ركه‌وتم و له‌گه‌ڵ باوكم له‌ ته‌خته‌كه‌یدا دانیشتم.


له‌ دۆزه‌خدا سه‌ری هه‌ڵبڕی و ئازاری ده‌چێژێت، له‌ دووره‌وه‌ ئه‌وڕاهه‌می بینی و له‌عازری له‌ باوه‌ش بوو.


به‌دكار ئه‌مه‌ ده‌بینێت و تووڕه‌ ده‌بێت. ددانه‌كانی جیڕده‌كاته‌وه‌ و ده‌توێته‌وه‌. ئاره‌زووی به‌دكاران له‌ناوده‌چێت.


نیشانه‌ی چاكه‌ی خۆتم له‌گه‌ڵ بكه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌زانم ببینن و شه‌رمه‌زار بن، چونكه‌ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار. یارمه‌تیت داوم و دڵنه‌واییت كردووم.


كێ‌ سه‌رده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كێوی په‌روه‌ردگار؟ كێ‌ له‌ شوێنه‌ پارساكه‌ی ده‌وه‌ستێت؟


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ‌ له‌ پارساگای تۆ نیشته‌جێ‌ ده‌بێت؟ كێ‌ له‌سه‌ر كێوی پارسای تۆ ده‌ژیێت؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite