Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 11:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 دانیشتووانی زه‌وی پێی شاد ده‌بن و شادمان ده‌بن، دیاری بۆ یه‌كتری ده‌نێرن، چونكه‌ ئه‌م دوو پێغه‌مبه‌ره‌ دانیشتووانی سه‌ر زه‌وییان ئازار ده‌دا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 هەروەها دانیشتووانی سەر زەوی پێی شاد دەبن و شایی دەگێڕن و دیاری بۆ یەکتری دەنێرن، چونکە ئەم دوو پێغەمبەرە دانیشتووانی سەر زەوییان ئازار دابوو.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 11:10
29 Referans Kwoze  

چونكه‌ ڕاسپارده‌ی منت بۆ دانبه‌خۆداگرتن پاراستووه‌، منیش له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌تپارێزم، كه‌ خه‌ریكه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا دێت، تاكو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێن تاقی بكرێنه‌وه‌.


كاتێ گوێیان لێبوو زۆر تووڕه‌ بوون، ویستیان بیانكوژن.


جیهان ناتوانێت ڕقی لێتان بێته‌وه‌، به‌ڵام ڕقی له‌ من ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ گه‌واهیی له‌سه‌ر ده‌ده‌م كه‌ كرده‌وه‌كانی خراپه‌.


هه‌مووان له‌پێناوی ناوی من ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاپایان دانبه‌خۆدا بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت.


هه‌روه‌ها به‌و نیشانانه‌ی كه‌ پێی دراوه‌ له‌ پێناوی دڕنده‌ی یه‌كه‌م بیكات، دانیشتووانی زه‌ویی گومڕا كرد. به‌ خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی ده‌ڵێت په‌یكه‌ر‌ێک بۆ ئه‌و دڕنده‌یه‌ دابمه‌زرێنێت كه‌ به‌ شمشێر بریندار كرا و ژیا.


هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر زه‌ویش كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌ نه‌نووسراوه‌ كه‌ له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ سه‌ربڕاوه‌.


به‌ به‌دكاری دڵشاد نابێت، به‌ڵكو به‌ ڕه‌وا دڵشاد ده‌بێت.


ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئێوه‌ ده‌گریێن و شیوه‌ن ده‌كه‌ن، به‌ڵام جیهان دڵشاد ده‌بێ. ئێوه‌ خه‌مبار ده‌بن، به‌ڵام خه‌مباریتان ده‌بێته‌ شادی.


ده‌ستی ڕاستی دوژمنه‌كانیت به‌رزكرده‌وه‌، هه‌موو ناحه‌زه‌كانیت دڵشاد كرد.


نه‌وه‌ک دوژمنم بڵێت: “به‌سه‌ریدا زاڵ بووم”. نه‌وه‌ک ناحه‌زه‌كانم به‌ په‌رێشانی من شادمان بن.


فریشته‌ی پێنجه‌م جامه‌كه‌ی ڕژانده‌ سه‌ر ته‌ختی دڕنده‌كه‌، پاشایه‌تیه‌كه‌ی تاریک بوو، له‌تاو ئازار زمانی خۆیان ده‌گه‌ست.


كاتێ ئه‌ژدیهاكه‌ خۆی بینی فڕێدراوه‌ته‌ زه‌وی، ژنه‌كه‌ی ڕاونا كه‌ كوڕه‌كه‌ی لێبوو.


مه‌هێڵه‌ ئه‌وانه‌ شادبن پێم، كه‌ به‌بێ‌ هۆ بوونه‌ته‌ دوژمنم. مه‌هێڵه‌ ئه‌وانه‌ی به‌بێ‌ هۆ ڕقیان لێمه‌، به‌ مه‌كره‌وه‌ چاو له‌ یه‌ک دابگرن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite