Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 1:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌وردا دێت و هه‌موو چاوێک ده‌یبینێت، ئه‌وانه‌ش كه‌ ڕمیان لێیداوه‌، هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌ویش شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن. به‌ڵێ، ئامین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 ئەوەتا لەگەڵ هەوردا دێت و هەموو چاوێک دەیبینێت، ئەوانەش کە ڕمیان لێیداوە، هەموو خێڵەکانی زەویش شیوەنی بۆ دەگێڕن. بێگومان بەم جۆرە دەبێت، ئامین.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 1:7
36 Referans Kwoze  

له‌و كاته‌ نیشانه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌ ئاسماندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وسا هه‌موو هۆزه‌كانی زه‌وی شیوه‌ن ده‌گێڕن، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن به‌سه‌ر هه‌وری ئاسماندا به‌ هێز و شكۆیه‌كی مه‌زنه‌وه‌ دێت.


هه‌روه‌ها سیپاره‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌فه‌مرووێ: {ته‌ماشای ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕمیان لێداوه‌}.


ئیشۆع فه‌رمووی: “من ئه‌وم. وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن له‌ ده‌سته‌ڕاستی هێزدار داده‌نیشێت وله‌گه‌ڵ هه‌وری ئاسماندا دێته‌وه‌”.


ئه‌وسا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ هێز و شكۆیه‌كی گه‌وره‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌وره‌وه‌ ده‌بینن دێت.


ئینجا ئێمه‌ی زیندوو كه‌ ماوین، هه‌موومان له‌گه‌ڵیان له‌ هه‌وردا ده‌ڕفێندرێین بۆ پێشوازیی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسماندا، ئیتر هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار ده‌بین.


بۆ چاوه‌ڕوانیی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ ئاسمان، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌، ئیشۆع، ئه‌وه‌ی له‌ تووڕه‌یی داهاتوو ده‌ربازمان ده‌كات.


ئه‌وسا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن به‌ هێزێكی گه‌وره‌ و شكۆوه‌ له‌نێو هه‌وره‌وه‌ دێت.


ئه‌خنوخی حه‌وته‌م له‌ ئاده‌مه‌وه‌، له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه‌ پێشبینی كرد و وتی: “ئه‌وه‌تا په‌روه‌ردگار له‌نێو هه‌زارانی پارسایاندا دێت،


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خۆت وتت! منیش پێتان ده‌ڵێم، له‌ ئێستاوه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن له‌ لای ڕاستی توانادار داده‌نیشێت و له‌سه‌ر هه‌وری ئاسماندا دێته‌وه‌”.


گه‌واهیده‌ری ئه‌مانه‌ ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ! خێرا‌ دێم”. ئــامـیــن! وه‌ره‌، ئــیــشــۆعــی پــه‌روه‌ردگــار.


چونكه‌ سه‌گ ده‌وریان داوم. كۆمه‌ڵی‌ به‌دكارێک ئابڵوقه‌یان داوم. ده‌ست و پێیان كون كردم.


خۆشه‌ویستان، ئێستا ئێمه‌ ڕۆڵه‌كانی خوداین، هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ ده‌بینه‌ چی. به‌ڵام ده‌زانین كاتێ ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه‌ وه‌ک ئه‌و ده‌بین، چونكه‌ وه‌ک خۆی ده‌یبینین.


هه‌ور و ته‌م له‌ ده‌وروپشتی ئه‌وه‌. دادپه‌روه‌ری و ڕه‌وا بنچینه‌ی ته‌ختی ئه‌وه‌.


ده‌بێ شایانی سزای چه‌ند خراپتره‌ ئه‌وه‌ی پێشێلی ڕۆڵه‌ی خودای كردووه‌ و خوێنی په‌یمان به‌ گڵاو داده‌نێت كه‌ پارسای كردووه‌، سووكایه‌تیش به‌ ڕووحی به‌خشش ده‌كات؟


به‌ڵام یه‌كێک له‌ سه‌ربازه‌كان ڕمێكی له‌ كه‌له‌كه‌ی دا، یه‌كسه‌ر خوێن و ئاو ده‌رچوو.


با خودا هه‌ستێت. با دوژمنانی په‌رشوبڵاو ببنه‌وه‌ و ناحه‌زانی له‌ ڕووی هه‌ڵبێن.


ڕووی ده‌بینن و ناوی له‌سه‌ر نێوچه‌وانیانه‌.


ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌، ئه‌وا ناكرێ بۆ تۆبه‌كردن نوێ بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ بۆ خۆیان ڕۆڵه‌ی خودا له‌خاچده‌ده‌نه‌وه‌ و ڕیسوای ده‌كه‌ن.


چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی باوكییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وسا پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرداری ده‌داته‌وه‌.


ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌ندێک له‌وانه‌ی لێره‌ ڕاوه‌ستاون، مه‌رگ ناچێژن تاكو ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌بینن به‌ پاشایه‌تییه‌كه‌یه‌وه‌ دێته‌وه‌”.


كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی خۆی دێته‌وه‌ و هه‌موو فریشته‌ پارساكانیش له‌گه‌ڵیدان، ئه‌وسا له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆی خۆی داده‌نیشێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite