Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 1:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی ئه‌م پێشبینییه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی ده‌یبیستن، ئه‌وه‌ی تیایدا نووسراوه‌ ده‌یپارێزن، چونكه‌ كاته‌كه‌ نزیكه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 خۆزگە دەخوازرێت بەوەی وتەکانی ئەم پێشبینییە دەخوێنێتەوە، هەروەها خۆزگە بەو کەسانەش دەخوازرێت کە دەیبیستن و ئەوەی تێیدا نووسراوە پەیڕەوی دەکەن، چونکە کاتەکە نزیکە.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 1:3
15 Referans Kwoze  

ئه‌ویش فه‌رمووی: “به‌ڵكو به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ گوێ له‌ وشه‌ی خودا ده‌گرن و ده‌یپارێزن”.


هه‌روه‌ها پێی وتم: “مۆر له‌ وشه‌كانی پێشبینی ئه‌م سیپاره‌یه‌ مه‌ده‌، چونكه‌ كاته‌كه‌ نزیكه‌.


جگه‌ له‌وه‌ش كاته‌كه‌ ده‌زانن، وا كاتی ئه‌وه‌یه‌ له‌ خه‌و هه‌ستین، چونكه‌ ئێستا ڕزگاریمان نزیكتره‌ له‌و كاته‌ی باوه‌ڕمان هێنا.


پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ ژیر و چاوكراوه‌ بن تاكو نوێژ بكه‌ن.


“ئه‌وه‌تا خێرا دێم! پاداشتی خۆم پێیه‌، تاكو پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی بده‌مه‌وه‌.


به‌ڵام خۆشه‌ویستان، ته‌نها ئه‌م شته‌تان له‌یاد نه‌چێت، ڕۆژێک له‌لای په‌روه‌ردگار وه‌ک هه‌زار ساڵه‌ و هه‌زار ساڵیش وه‌ک ڕۆژێكه‌.


گه‌واهیده‌ری ئه‌مانه‌ ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ! خێرا‌ دێم”. ئــامـیــن! وه‌ره‌، ئــیــشــۆعــی پــه‌روه‌ردگــار.


بۆیه‌ كاتێ ده‌بینن گڵاویی وێرانی له‌ شوێنی پارسادا ڕاوه‌ستاوه‌، ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر دانیئیل باسی كردووه‌ ـ با خوێنه‌ر تێبگات ـ


شه‌و له‌ ته‌واوبوونه‌، وا ڕۆژ هه‌ڵدێت. با كرداری تاریكی دابكه‌نین و چه‌كه‌كانی ڕووناكی بپۆشین.


زوو دێم. ده‌ست بگره‌ به‌وه‌ی هه‌ته‌، تاكو كه‌س تاجه‌كه‌ت لێ نه‌ستێنێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite