Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 1:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 حه‌وت هه‌ساره‌ی له‌ ده‌سته‌ڕاستی بوو، شمشێرێكی تیژی دوو ده‌میش له‌ ده‌میه‌وه‌ ده‌رده‌چوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو كه‌ به‌وپه‌ڕی تینی ده‌دره‌وشێته‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 حەوت ئەستێرە لە دەستی ڕاستی بوون، شمشێرێکی دوودەمیش لە دەمیەوە دەردەچوو، ڕوخساری وەک تیشکی بەتینی ڕۆژ دەدرەوشایەوە.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 1:16
26 Referans Kwoze  

چونكه‌ وشه‌ی خودا زیندوو و كاریگه‌ره‌ و له‌ هه‌موو شمشێرێكی دووده‌م تیژتره‌، نێوانی ده‌روون و ڕووح و جومگه‌ و مۆخی ئێسک ده‌بڕێت، بیر و نیازی دڵ جیا ده‌كاته‌وه‌.


بۆیه‌ تۆبه‌ بكه‌! ئه‌گینا، به‌م زووانه‌ دێمه‌ لات و به‌ شمشێره‌كه‌ی ده‌مم له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگم.


له‌ ده‌میه‌وه‌ شمشێرێكی تیژ ده‌رده‌چوو، تاكو پێی له‌ نه‌ته‌وه‌كان بدات. به‌ گۆچانێكی ئاسنین شوانه‌تییان ده‌كات. گوشه‌ری مه‌یی تووڕه‌یی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک ده‌گوشێت.


بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پرگاموس، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی شمشێره‌ تیژه‌ دوو ده‌مه‌كه‌ی هه‌یه‌ ده‌فه‌رمووێ:


هه‌روه‌ها كڵاوی ئاسنینی ڕزگاری و شمشێری ڕووح هه‌ڵبگرن كه‌ وشه‌ی خودایه‌.


پاشماوه‌كه‌ به‌ شمشێری سواره‌كه‌ كوژران كه‌ له‌ ده‌میه‌وه‌ ده‌رده‌چوو، هه‌موو باڵنده‌كان له‌ گۆشته‌كانیان تێربوون.


له‌پێشیان شێوه‌ی گۆڕا، ڕووی وه‌ک خۆر دره‌وشایه‌وه‌ و جله‌كانی وه‌ک ڕووناكی سپی هه‌ڵگه‌ڕان.


نهێنی ئه‌و حه‌وت هه‌ساره‌یه‌ی له‌ ده‌ستی ڕاستم بینیت و حه‌وت چرادانه‌ زێڕینه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ فریشته‌ی حه‌وت وارگه‌كانن و حه‌وت چرادانه‌كه‌ش حه‌وت وارگه‌كه‌ن”.


هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی سه‌ردس‌، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی حه‌وت ڕووحی خودا و حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی هه‌یه‌ ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له‌ كرداره‌كانته‌، تۆ به‌ ناو زیندوویت، به‌ڵام مردوویت.


جا ئه‌ی پاشا، له‌ نیوه‌ڕۆدا به‌ ڕێگاوه‌ ڕووناكییه‌كم له‌ ئاسمانه‌وه‌ بینی، دره‌وشاوه‌تر له‌ تیشكدانه‌وه‌ی خۆر، ده‌وروبه‌ری من و هاوڵانمی ڕووناک كرده‌وه‌.


نیشانه‌یه‌كی مه‌زنیش له‌ ئاسماندا ده‌ركه‌وت: ژنێک خۆری پۆشیبوو، مانگ له‌ ژێر پێیدا و تاجێكی دوازده‌ هه‌ساره‌یی له‌سه‌ر سه‌ری بوو،


پاشان فریشته‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هێزم بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، به‌ هه‌ور خۆی پۆشیبوو، په‌لكه‌زێڕینه‌ له‌سه‌ر سه‌ری بوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو، پێیه‌كانی وه‌ک ستوونی ئاگر بوون.


ئه‌ی توانادار، شمشێره‌كه‌ت به‌لای ڕانته‌وه‌ بكه‌، شكۆمه‌ندی و پایه‌به‌رزی له‌به‌ر بكه‌.


بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی‌ ئه‌پیسۆس، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی به‌ ده‌ستی ڕاستی گرتووه‌ و به‌ ناوه‌ڕاستی حه‌وت چرادانه‌ زێڕینه‌كه‌دا ڕێده‌كات، ده‌فه‌رمووێ:


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite