Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 99:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 په‌روه‌ردگار پاشایه‌تی ده‌كات. با گه‌لان بله‌رزن. له‌سه‌ر كه‌ڕوبه‌كان دانیشتووه‌. با زه‌وی بهه‌ژێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 یەزدان پاشایەتی دەکات، با گەلان بلەرزن، لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتووە، با زەوی بهەژێت.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 99:1
30 Referans Kwoze  

په‌روه‌ردگار حوكم ده‌كات، با زه‌وی دڵخۆش بێت. دوورگه‌ زۆره‌كانیش شادمان بن.


بروسكه‌كانی جیهان ڕووناک ده‌كه‌نه‌وه‌. زه‌وی چاوی پێكه‌وت و له‌رزی.


په‌روه‌ردگار حوكمڕانی ده‌كات. شكۆ ده‌پۆشێت، په‌روه‌ردگار توانا ده‌پۆشێت و له‌خۆیی به‌ستووه‌. هه‌روه‌ها جیهان جێگیره‌ و ناهه‌ژێت.


پاشان ته‌ختێكی گه‌وره‌ی سپیم بینی و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دانیشتبوو، زه‌وی و ئاسمان له‌به‌ر ڕووی هه‌ڵاتبوون، هیچ شوێنیان نه‌دۆزرایه‌وه‌!


ئه‌ی شوانی ئیسڕائیل گوێ‌ ڕادێره‌. ئه‌ی ڕابه‌ری یۆسپ وه‌ک مێگه‌ل. ئه‌ی دانیشتووی سه‌ر كه‌ڕوبه‌كان بدره‌وشێوه‌.


وتیان: “سوپاست ده‌كه‌ین، ئه‌ی په‌روه‌ردگار و خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، چونكه‌ هێزه‌ مه‌زنه‌كه‌ی خۆت وه‌رگرت و فه‌رمانڕه‌واییت كرد.


ئاسمان وه‌ک پێچراو كه‌رت بوو، هیچ چیا و دوورگه‌یه‌ک له‌ شوێنی خۆی نه‌ما.


كه‌واته‌ خۆشه‌ویستانم، وه‌ک هه‌رده‌م گوێڕایه‌ڵ بوون، نه‌ک ته‌نها كه‌ له‌لاتانم، به‌ڵكو ئێستا زیاتریش كه‌ له‌لاتان نیم، به‌ ترس و له‌رزه‌وه‌ بۆ ڕزگاریتان به‌رده‌وام بن له‌ كاركردن،


دوژمنانیشم، ئه‌وانه‌ی نه‌یانده‌ویست پاشایه‌تییان بكه‌م، بیانهێننه‌ ئێره‌ و له‌به‌رچاوم سه‌ریان ببڕن”.


به‌ڵام هاوڵاتییانی ڕقیان لێیبوو، شاندێكیان به‌ دوایدا نارد و وتیان: نامانه‌وێت ئه‌مه‌ پاشایه‌تیمان بكات.


ئینجا فه‌رمووی: “پیاوماقوڵێک بۆ وڵاتێكی دوور ڕۆیشت، تاكو پاشایه‌تییه‌ک بۆ خۆی وه‌ربگرێت و بێته‌وه‌.


له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا بڵێن: “په‌روه‌ردگار پاشایه‌تی ده‌كات. جیهان جێكیره‌ و ناله‌قێت. به‌ دادپه‌روه‌ری حوكم به‌سه‌ر گه‌لاندا ده‌دات”.


سواری كه‌ڕوب بوو و فڕی، به‌سه‌ر باڵی بادا به‌رز بووه‌وه‌.


“به‌ڵام من پاشای خۆم له‌سه‌ر سیهیۆنی كێوی پارسای خۆم چه‌وركردووه‌”.


نازانن و تێناگه‌ن. له‌ تاریكیدا ده‌ڕۆن. هه‌موو بنچینه‌كانی زه‌وی ده‌شڵه‌ژێن.


له‌ به‌رده‌م ئه‌فرایم و بنیامین و مه‌نه‌شێ پاڵه‌وانێتی خۆت به‌ده‌رخه‌. بۆ ڕزگاریی ئێمه‌ وه‌ره‌.


به‌ پارساییه‌كی ڕازاوه‌وه‌ كڕنۆش بۆ په‌روه‌ردگار ببه‌ن. ئه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی زه‌وی له‌ به‌رده‌می بله‌رزن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite