Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 9:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. باسی هه‌موو كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كه‌م.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئەی یەزدان، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 9:1
22 Referans Kwoze  

خودایه‌، په‌روه‌ردگارم، به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ سوپاست ده‌كه‌م. تاهه‌تایه‌ ناوت شكۆدار ده‌كه‌م.


هه‌لیلویا. به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، له‌ كۆڕی سه‌رڕاستان و له‌ كۆبوونه‌وه‌كان.


به‌ ده‌نگی به‌رز سوپاست ده‌كه‌م و باسی هه‌موو كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كه‌م.


بۆیه‌، با به ئه‌و هه‌رده‌م قوربانی ستایش پێشكه‌شی خودا بكه‌ین، كه‌ به‌روبوومی لێوێكه‌ دان به‌ ناوی ئه‌و ده‌نێت.


سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م بۆ چاكخوازیه‌كه‌ی، په‌سنی بۆ ناوی په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌به‌رز ده‌ڵێم.


به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ سوپاست ده‌كه‌م. له‌ به‌رده‌م خوداوه‌ندكان په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، لێوه‌كانم بكه‌ره‌وه‌ و ده‌مم ستایشت ڕابگه‌ێنێت.


وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندت به‌ هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو توانا و هه‌موو بیرته‌وه‌ خۆشبووێ، هه‌روه‌ها نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”.


په‌سنیی مووشێی به‌نده‌ی خودا و په‌سنیی كاوڕه‌كه‌یان ده‌چڕی، ده‌یانووت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، كاره‌كانت مه‌زن و سه‌یرن! ئه‌ی پاشای پارساكان، ڕێگاكانت دادپه‌وه‌ر و ڕه‌وایه‌.


كێ‌ باسی پاڵه‌وانێتی په‌روه‌ردگار ده‌كات؟ كێ هه‌موو ستایشه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت؟


تاكو هه‌موو ستایشت ڕابگه‌‌یێنم له‌به‌ر ده‌روازه‌كانی كچی سیهیۆن، به‌ ڕزگاری تۆوه‌ شادمان بم.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite