Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 86:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. چونكه‌ من به‌ درێژایی ڕۆژ هاوارت بۆ ده‌كه‌م.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ئەی پەروەردگار، لەگەڵم میهرەبان بە، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 86:3
13 Referans Kwoze  

له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌ خودایه‌، له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌، چونكه‌ گیانم په‌نا ده‌هێنێته‌ به‌ر تۆ، په‌نا ده‌هێنمه‌ به‌ر سێبه‌ری باڵه‌كانی تۆ، تا ئه‌م به‌ڵایه‌ به‌سه‌ر ده‌چێت.


به‌ هه‌موو نوێژ و پاڕانه‌وه‌یه‌ک، هه‌موو كاتێ له‌ ڕووحدا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بێداربن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و پاڕانه‌وه‌ له‌پێناوی هه‌موو پارساكان.


به‌هۆی ژێرده‌سته‌یی چاوم كز بووه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م. ده‌ستم له‌ تۆ پان ده‌كه‌مه‌وه‌.


له‌ ڕه‌وای خۆت ڕامبهێنه‌ و فێرم بكه‌، چونكه‌ تۆ خودای ڕزگاریده‌ری منی. به‌ درێژایی ڕۆژ ئومێدم به‌ تۆیه‌.


ئینجا بێوه‌ژن بوو تاكو هه‌شتا و چوار ساڵی. په‌رستگای به‌جێنه‌ده‌هێشت، به‌ ڕۆژوو و نزاوه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌ په‌رستندا بوو.


خودایه‌، له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌، چونكه‌ مرۆڤ ڕاوم ده‌نێن، به‌ درێژایی ڕۆژ له‌ دژی من ده‌جه‌نگن.


ئێواران و به‌یانیان و نێوه‌ڕوان گله‌یی ده‌كه‌م و ده‌ناڵێنم، ئه‌ویش گوێم لێده‌گرێت.


كاتی نزاكه‌م وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌‌ ئه‌ی خوداوه‌ندی چاكخوازم. له‌ ته‌نگانه‌دا به‌ هانامه‌وه‌ هاتی، میهره‌بان به‌ له‌گه‌ڵم و گوێ‌ له‌ نوێژه‌كه‌م بگره‌.


ئایا خودا مافی بژارده‌كانی خۆی كه‌ شه‌و و ڕۆژ هاواری بۆ ده‌به‌ن وه‌رناگرێت؟ ئایا دره‌نگ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌؟


دوژمنه‌كانم ده‌رباره‌ی من قسه‌ی خراپ ده‌كه‌ن: “كه‌ی ده‌مرێ‌ و ناوی ده‌سڕێته‌وه‌؟”


با نوێژه‌كانم بگاته‌ به‌رده‌مت. گوێ‌ شل بكه‌ بۆ هاوارم،


ئایا كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ مردووان ده‌كه‌یت؟ یان خێوه‌كان هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌ ستایشت بكه‌ن؟ سیلاه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite