Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 8:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 له‌ زاری منداڵان و شیره‌خۆرانه‌وه‌ ستایشت داڕشتووه به‌هۆی ناحه‌زه‌كانته‌وه‌، بۆ ده‌مكوتكردنی دوژمنه‌ تۆڵه‌سێنه‌ره‌كان.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆران هێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت، هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 8:2
21 Referans Kwoze  

پێیان وت: “گوێت لێیه‌ ئه‌وانه‌ چی ده‌ڵێن؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “به‌ڵێ! ئه‌ی قه‌ت نه‌تانخوێندۆته‌وه‌: {له‌ زاری منداڵان و شیره‌خۆرانه‌وه‌ ستایشت بۆ خۆت داڕشتووه‌؟}”


بوه‌ستن، بزانن كه‌ من خودام. له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا پایه‌م به‌رز ده‌بێته‌وه‌، له‌سه‌ر زه‌وی به‌رزده‌بمه‌وه‌.


به‌ڵكو خودا گێله‌كانی جیهانی هه‌ڵبژارد تاكو داناكان شه‌رمه‌زار بكات، خودا لاوازه‌كانی جیهانی هه‌ڵبژارد تاكو به‌هێزه‌كان شه‌رمه‌زار بكات.


له‌و كاته‌دا ئیشۆع فه‌رمووی: “ئه‌ی باوک، سوپاست ده‌كه‌م، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه‌ ئه‌مانه‌ت له‌ دانا و تێگه‌یشتووان شاردۆته‌وه‌ و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه‌.


له‌و كاته‌دا ئیشۆع به‌ ڕووحی پارسا شادمان بوو و فه‌رمووی: “سوپاست ده‌كه‌م ئه‌ی باوک، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه‌ ئه‌مانه‌ت له‌ دانا و تێگه‌یشتووان شاردۆته‌وه‌ و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه‌. به‌ڵێ ئه‌ی باوک، چونكه‌ به‌لای تۆوه‌ ئاوا خۆش بوو!”


له‌به‌ر ده‌نگی توانج لێده‌ر و جنێو پێده‌رم، له‌ ڕووی دوژمن و تۆڵه‌سێنه‌ر.


تووڕه‌ بن به‌ڵام گوناه مه‌كه‌ن. له‌سه‌ر نوێنه‌كانتان له‌ دڵی خۆتاندا لێكی بده‌نه‌وه و بێده‌نگ بن. سیلاه‌.


تۆڕیان ناوه‌ته‌وه‌ بۆ پێیه‌كانم، گیانم په‌رێشانه‌. چاڵێكیان له‌ پێشم هه‌ڵكه‌ند، به‌ڵام خۆیان تێی كه‌وتن. سیلاه‌.


با هه‌موو ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. چونكه‌ ته‌نها ناوی ئه‌و به‌رزه‌. شكۆمه‌ندیی ئه‌و له‌ سه‌رووی زه‌وی و ئاسمانانه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite