Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 8:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ئه‌ی په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌مان، ناوت له‌ سه‌راپای زه‌ویدا چه‌ند شكۆداره‌! تۆ شكۆمه‌ندیی خۆت خستۆته‌ سه‌رووی ئاسمانان.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە! تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 8:1
27 Referans Kwoze  

ئه‌ی په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌مان، ناوت له‌سه‌راپای زه‌ویدا چه‌ند شكۆداره‌!


با هه‌موو ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. چونكه‌ ته‌نها ناوی ئه‌و به‌رزه‌. شكۆمه‌ندیی ئه‌و له‌ سه‌رووی زه‌وی و ئاسمانانه‌.


خودایه‌، به‌سه‌ر ئاسماندا به‌رزببه‌وه‌، با شكۆی تۆ به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه‌ بێت.


به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه‌ خودایه‌، ئه‌ی پاشا. تاهه‌تایه‌ ناوت پیرۆز ده‌كه‌م.


چونكه‌ كاهینێكی باڵای ئاوا له‌ ئێمه‌ ده‌وه‌شێته‌وه‌، پارسا و بێ خراپه‌ و بێ گڵاوی، له‌ گوناهباران جیاكرایه‌وه‌ و له‌ ئاسمان به‌رزتر كرا.


پاشان گوێم له‌ ده‌نگێک بوو وه‌ک ده‌نگی كۆمه‌ڵانێكی زۆر، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر، وه‌ک ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه‌ به‌هێز بوو، ده‌یووت: “هه‌لیلویا! په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شێتک، حوكمڕانی كرد.


په‌سنی بڵێن بۆ خودای هێزمان. ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ خوداوه‌ندی یاقوو.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌گاته‌ ئاسمان، سه‌رڕاستیت ده‌گاته‌ هه‌وره‌كان.


له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به‌ زیان ده‌زانم، كه‌ له‌ پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به‌ خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه‌ و


ئه‌ی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار. ماڵه‌كه‌ت چه‌ند خۆشه‌!


گۆرانی بۆ خودا بڵێن، په‌سنی بۆ ناوی بڵێن. ئه‌وه‌ی سواری گالیسكه‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌وره‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، ناوی په‌روه‌ردگاره‌، له‌ به‌رده‌می ده‌نگ هه‌ڵببڕن.


خودایه‌، تۆ خوداوه‌ندی منی، به‌ په‌رۆشم بۆت، گیانم تینووی تۆیه‌، جه‌سته‌م شه‌یدای تۆیه‌، له‌ زه‌ویێكی وشک و ڕه‌ق و بێ‌ ئاو.


ئه‌وه‌ی دابه‌زی هه‌ر خۆی سه‌ركه‌وت بۆ سه‌ر هه‌موو ئاسمانان، تاكو هه‌مووی پڕ بكاته‌وه‌.


تۆما وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار و خوداوه‌ندم!”


ئه‌گه‌ر داوید پێی بڵێ په‌روه‌ردگار، ئیتر چۆن ڕۆڵه‌ی ئه‌وه‌؟”


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite