1 خودا چاكه بۆ ئیسڕائیل، بۆ دڵپاكه‌كان.
1 بێگومان خودا چاکە بۆ ئیسرائیل، بۆ دڵپاکەکان.
به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵپاكه‌كان، چونكه خودا ده‌بینن.
خودایه، دڵێكی پاكم تێدا ئافریده بكه و ڕووحێكی ڕاست له ناخمدا نوێ بكه‌وه.
مه‌ترسه ئه‌ی مێگه‌لی بچووک، چونكه باوكتان خۆشحاڵه پاشایه‌تیه‌كه‌تان بداتێ.
چونكه په‌روه‌ردگار، خودا، خۆر و قه‌ڵغانه. په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و شكۆ ده‌به‌خشێت. ڕێ له چاكه ناگرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه.
له خودا نزیک ببنه‌وه، لێتان نزیک ده‌بێته‌وه. ده‌ستتان خاوێن بكه‌نه‌وه ئه‌ی گوناهباران، دڵتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه ئه‌ی ڕاڕاكان.
ئیشۆع نه‌تنیئێلی بینی بۆ لای دێت، ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا ئیسڕائیله‌كی ڕه‌وایه كه فێڵی تێدا نییه”
نه‌ک به‌هۆی كاری خوداناسی كه ئێمه كردوومانه، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیی خۆی ڕزگاری كردین، به شوشتنی له‌دایكبوونه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی ڕووحی پارسا،
بۆیه به‌ڵێن له باوه‌ڕه‌وه‌یه، تاكو به‌گوێره‌ی به‌خشش بێت و بۆ هه‌موو نه‌وه‌كه مسۆگه‌ر بێت، نه‌ک ته‌نها بۆ ته‌وراتداران، به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌ش كه باوه‌ڕی ئه‌وڕاهه‌میان هه‌یه. ئه‌وه‌ی باوكی هه‌موومانه،
خوداوه‌ندی خوداوه‌نده‌كان، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت، له خۆرهه‌ڵاته‌وه تا خۆرئاوا زه‌وی بانگ ده‌كات.
خودایه بێده‌نگ مه‌به. كپ مه‌به. هێدی مه‌به خودایه.
به‌ڕاستی له جێگایه‌كی خلیسک داتناون، تووشی وێرانیت كردوون.
ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له ناخمدا ده‌ناڵێنیت؟ ئومێدت به خودا هه‌بێت، چونكه من هه‌ر ستایشی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه.
ئه‌وه‌ی ده‌ستپاک و دڵپاک بێت، ئه‌وه‌ی مه‌یلی ناڕوا نه‌كات و به درۆ سوێند نه‌خوات.
“به‌ڵام من پاشای خۆم له‌سه‌ر سیهیۆنی كێوی پارسا‌ی خۆم چه‌وركردووه”.