Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 7:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ تووڕه‌یی خۆت ڕاپه‌ڕه‌. دژی قینی دوژمنه‌كانم ڕاستبه‌ره‌وه‌. ڕاسپارده‌ت ڕه‌وایه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 ئەی یەزدان، لە تووڕەیی خۆت ڕاپەڕە، لە دژی قینی دوژمنەکانم ڕاستبەرەوە. ئەی خودای من هەستە، فەرمان بکە بۆ دادپەروەری.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 7:6
21 Referans Kwoze  

ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ ئاگابه‌! بۆ خه‌واڵوو بوویت‌؟ هه‌سته‌! تاهه‌تایه‌ وازمان لێ مه‌هێنه‌.


هه‌سته‌ و ڕاپه‌ڕه‌ بۆ دادم، بۆ مافم خودایه‌ و په‌روه‌ردگاری من.


ڕاپه‌ڕه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ڕزگارم بكه‌ خودایه‌! چونكه‌ تۆ له‌ بناگوێی دوژمنه‌كانی منت دا و كه‌ڵبه‌ی به‌دكارانت وردوخاش كرد.


ئه‌گه‌ر به‌نێو ته‌نگانه‌شدا بڕۆم ده‌مژیێنیت. ده‌ست درێژ ده‌كه‌یت به‌سه‌ر تووڕه‌یی دوژمنانم، به‌ ده‌ستی ڕاستت ڕزگارم ده‌كه‌یت.


ڕاپه‌ڕه‌، بگه‌ فریامان، له‌به‌ر میهره‌بانیه‌كه‌ت بمانكڕه‌وه‌.


په‌روه‌ردگار دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌دات. دادوه‌ری ده‌كات بۆ هه‌موو چه‌وساوه‌كان.


ئه‌وسا په‌روه‌ردگار وه‌ک خه‌وتوویه‌ک هه‌ستا، وه‌ک پاڵه‌وانێک له‌ سه‌رخۆشی مه‌ی هاوار بكات.


هه‌نگاو هه‌ڵبڕه‌ به‌ره‌و وێرانگای جاویدانی. هه‌موو ئه‌و وێرانكاریه‌ی كه‌ دوژمن به‌ پیرۆزگای كرد.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، وه‌ک خه‌ون كاتی به‌ئاگا هاتنه‌وه‌، له‌ كاتی به‌ئاگایی سێبه‌ریان ڕیسوا ده‌كه‌یت.


تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خودای سوپاسالار، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، هه‌سته‌ بۆ سزادانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان. له‌گه‌ڵ خیانه‌تكاره‌ به‌دكاره‌كان میهره‌بان مه‌به‌. سیلاه‌.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار ململانێی ئه‌وانه‌ بكه‌ كه‌ ململانێم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. دژی ئه‌وانه‌ بجه‌نگه‌ كه‌ له‌دژی من ده‌جه‌نگن.


په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: “له‌به‌ر زۆرلێكرانی هه‌ژاران و ناڵه‌ی كڵۆڵان، ئێستا ڕاده‌په‌ڕم، ئه‌و ئاسووده‌ییه‌یان ده‌ده‌مێ‌ له‌وانه‌ی په‌ستیان ده‌كه‌ن”.


چونكه‌ دوژمن ڕاوی گیانم ده‌نێت. ژیانمی به‌ره‌و زه‌وی پێپه‌ست كردووه‌. له‌نێو تاریكی داینیشاندووم وه‌ک ئه‌وانه‌ی ده‌مێكه‌ مردوون.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite