Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 7:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 ئه‌گینا وه‌ک شێر په‌لامارم ده‌ده‌ن، پارچه‌پارچه‌م ده‌كه‌ن و كه‌سیش نییه‌ ده‌ربازم بكات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 ئەگینا وەک شێر پەلامارم دەدەن، پارچەپارچەم دەکەن و کەسیش نییە دەربازم بکات.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 7:2
18 Referans Kwoze  

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خوداتان له‌بیركردووه‌، ئه‌مه‌ له‌به‌رچاو بگرن، ده‌نا ڕاوتان ده‌كه‌م، كه‌سیش نایه‌ته‌ فریاتان.


چاوكراوه‌ و بێدرا بن، چونكه‌ شه‌یتانی دوژمنتان وه‌ک شێرێكی به‌ نه‌عره‌ته‌یه،‌ ده‌سووڕێته‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێ به‌دوای یه‌كێک تا قووتی بداته‌وه‌.


به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم وه‌ستا و به‌هێزی كردم، تاكو به‌ منه‌وه‌ به‌ ته‌واوی موژده‌ بدرێت و هه‌موو گه‌لان ببیستن. ئیتر له‌ ده‌می شێر ده‌رباز بووم.


به‌ڵام كه‌ كه‌وتم، ئه‌وان به‌ خۆشییه‌وه‌ له‌ دژی من كۆبوونه‌وه‌، كه‌سانێک بێ ئه‌وه‌ی بیانناسم هێرشیان هێنایه‌ سه‌رم و به‌بێ‌ وه‌ستان ئابڕوویان بردم.


وه‌ک شێری دڕنده‌ی نه‌ڕه‌نه‌ركه‌ڕ، دانیان لێ‌ تیژكردووم.


وه‌ک شێرێكن كه‌ برسیی په‌لاماردانه‌، وه‌ک به‌چكه‌ شێرێک خۆی له‌ بۆسه‌ نابێت.


وه‌ک شێر خۆی مات ده‌كات، خۆی مات ده‌كا بۆ ڕفاندنی به‌سته‌زمان. به‌ ڕاكێشانی بۆ نێو داوه‌كانی به‌سته‌زمان ده‌ڕفێنێت.


پشت به‌ په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستم، ئیتر چۆن پێم ده‌ڵێن: “وه‌ک چۆله‌كه‌ بفڕن بۆ چیاكانتان؟


خودایه‌ بمپارێزه‌ چونكه‌ من پشتم به‌ تۆ به‌ستوه‌.


گوێت بۆم شل بكه‌. خێرا فریام بكه‌وه‌. ببه‌ به‌و تاشه‌به‌رده‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌م، به‌و قه‌ڵا سه‌خته‌ بۆ ڕزگار كردنم.


ده‌ربازم بكه‌ له‌ ده‌ست خراپه‌كاران، ڕزگارم بكه‌ له‌ ده‌ست خوێن ڕێژ.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite