Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 6:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 بگه‌ڕێوه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ژیانم ڕزگار بكه‌، به‌ میهره‌بانیت ڕزگارم بكه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە، بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە،

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 6:4
20 Referans Kwoze  

ڕاپه‌ڕه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار. له‌ڕوویان ڕاوه‌سته‌، بیانكه‌وێنه‌. به‌ شمشێره‌كه‌ت گیانم له‌ به‌دكار ده‌رباز بكه‌،


په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک ده‌تپارێزێت. گیانت ده‌پارێزێت.


به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ پاڕامه‌وه‌: “ئای په‌روه‌ردگار، گیانم ده‌رباز بكه‌!”.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بگه‌ڕێوه‌. تا كه‌ی؟ له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانت میهره‌بان به‌.


ئه‌ی خودای سوپاسالار بمانگێڕه‌وه‌. له‌ ئاسمانه‌وه‌ سه‌یر بكه‌ و ببینه‌، ئه‌م دارمێوه‌ به‌سه‌ربكه‌وه‌.


گیانم له‌ شمشێر ده‌رباز بكه‌. تاقه‌ ژیانم له‌ چنگی سه‌گ.


بۆ ستایشكردنی شكۆی به‌خششه‌كه‌ی كه‌ له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا پێمانی به‌خشیوه‌،


ئه‌ی په‌روه‌ردگار گیانم ده‌رباز بكه‌. له‌ لێوی درۆزن و له‌ زمانی فێلباز.


تۆ گیانی منت له‌ مه‌رگ ڕزگار كرد، چاوه‌كانم له‌ فرمێسک، پێیه‌كانم له‌ خزان.


چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ت مه‌زنه‌ بۆ من، گیانی منت له‌ دۆڵی بێبنی ژێره‌وه‌ ده‌ربازكرد.


به‌ڵام من نوێژه‌كانم بۆ تۆیه‌، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌ كاتی ڕه‌زامه‌ندیت، خودایه‌، به‌ زۆریی میهره‌بانیه‌كه‌ت، به‌ ڕزگاریه‌ دڵسۆزانه‌كه‌ت وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌.


گوناهه‌كانی گه‌نجێتیم و یاخیبوونه‌كانم به‌ بیری خۆت مه‌هێنه‌وه‌. به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت بیرم لێ بكه‌وه‌ له‌پێناوی چاكی خۆت ئه‌ی په‌روه‌ردگار.


تا كه‌ی ڕۆژانه‌ ده‌روونم پڕ خه‌م بێت و خه‌فه‌ت له‌نێو دڵم كۆبكه‌مه‌وه‌؟ تا كه‌ی دوژمنم به‌سه‌رمدا زاڵ بێت؟


خودایه‌ تا كه‌ی ناحه‌زان جنێو بده‌ن؟ دوژمن تاهه‌تایه‌ بێزیان له‌ ناوی تۆ بێت؟


ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاكه‌ی، ئایا تا سه‌ر هه‌ر تووڕه‌ ده‌بیت؟ تا كه‌ی ئیره‌ییت وه‌ک ئاگر ده‌سووتێت؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite