Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 5:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 چونكه‌ تۆ خوداوه‌ندێک نیت خراپه‌ت پێ‌ خۆش بێت، به‌دكار له‌گه‌ڵت نیشته‌جێ‌ نابێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 چونکە تۆ خودایەک نیت خراپەت پێ خۆش بێت، بەدکار لەگەڵت نیشتەجێ نابێت.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 5:4
16 Referans Kwoze  

په‌روه‌ردگار خوداناس تاقیده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ڕقی دێته‌وه‌ له‌ به‌دكار و ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌ سته‌مكاریه‌.


له‌گه‌ڵ هه‌مووان دوای ئاشتی بكه‌ون، هه‌روه‌ها پارسا بن. بێ پارسایی كه‌س په‌روه‌ردگار نابینێت.


خوداناسانیش سوپاسی ناوت ده‌كه‌ن. سه‌رڕاستان له‌ ئاماده‌گیت داده‌نیشن.


ئه‌مانه‌ت كردووه‌ و من بێده‌نگ بووم. وات زانی منیش وه‌ک تۆم. به‌ڵام من سه‌رزه‌نشتت ده‌كه‌م و ڕووبه‌ڕوو تاوانبارت ده‌كه‌م.


هیچ شتێكی گڵاو ناچێته‌ ناوی، نه‌ک ئه‌وانه‌ی قێزه‌وه‌نن و درۆزنن، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌دا نووسراوه‌.


تا ڕابگه‌ێنن كه‌ په‌روه‌ردگار ڕاسته‌. تاشه‌به‌ردمه‌ و سته‌م له‌ ئه‌ودا نییه‌.


به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی ئاسمانانێكی نوێ و زه‌ویه‌كی نوێین، كه‌ بێتاوانی تیایدا نیشته‌جێیه‌.


ئه‌وه‌ی به‌ فێڵ ئیش بكات، له‌ ماڵی من دانانیشێت. ئه‌وه‌ی درۆ بكات، له‌به‌رچاوی من ناوه‌ستێت.


ئایا ته‌ختی گه‌نده‌ڵی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ تۆ ده‌به‌ستێت. ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی زۆرداری خۆیان، شێوه‌ی یاسا داده‌ڕێژن؟


شاره‌كه‌ش پێویستی به‌ خۆر و مانگ نییه‌ به‌سه‌ریدا بدره‌وشێنه‌وه‌، چونكه‌ شكۆی خودا ڕووناكی كردۆته‌وه‌ و كاوڕه‌كه‌ چرایه‌تی.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی منی خۆشبووێ وته‌كه‌م ده‌پارێزێت، باوكیشم خۆشیده‌وێت و دێینه‌ لای، له‌لای ئه‌ویش ماڵێک سازده‌كه‌ین.


له‌ پارساگاكه‌دا سه‌یرم كردوویت و هێز و شكۆمه‌ندی تۆم بینیوه‌.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بۆچی گیانم ڕه‌تده‌كه‌یته‌وه‌؟ بۆچی ڕووی خۆتم لێ‌ ده‌شاریته‌وه‌؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite