Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 5:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 چونكه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ خوداناسان داڕشت ده‌كه‌یت، به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆت وه‌ک قه‌ڵغان ده‌وریان ده‌ده‌یت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 بێگومان ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکەیت، بە ڕەزامەندی خۆت وەک قەڵغان دەوریان دەدەیت.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 5:12
12 Referans Kwoze  

چونكه‌ په‌روه‌ردگار، خودا، خۆر و قه‌ڵغانه‌. په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و شكۆ ده‌به‌خشێت. ڕێ له‌ چاكه‌ ناگرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه‌.


به‌دكاره‌كان نه‌هامه‌تییان زۆره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پشت به‌ په‌روه‌ردگار ببه‌ستێت، به‌ میهره‌بانی ده‌وری ده‌دات.


داڕشت به‌وانه‌ ده‌به‌خشێت كه‌ ترسی په‌روه‌ردگاریان له‌ دڵدایه‌. بچووک و گه‌وره‌ش.


هه‌لیلویا. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت، به‌ ڕاسپارده‌كانی زۆر دڵخۆشه‌.


تۆ حه‌شارگه‌ی منیت، له‌ ته‌نگانه‌ ده‌مپارێزی و به‌ په‌سنیی ده‌ربازبوون ده‌ورم ده‌ده‌یت. سیلاه‌.


په‌روه‌ردگار سه‌ربه‌رزی به‌ گه‌له‌كه‌ی ده‌به‌خشێت. په‌روه‌ردگار به‌ ئاشتیه‌وه‌ گه‌له‌كه‌ی داڕشت ده‌كات.


به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، قه‌ڵغانی منیت، شكۆمه‌ندیی منیت و سه‌رم به‌رز ده‌كه‌یته‌وه‌.


ڕزگاری له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌، با داڕشتت له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ت بێت. سیلاه‌.


گۆرانی بۆ خودا بڵێن، په‌سنی بۆ ناوی بڵێن. ئه‌وه‌ی سواری گالیسكه‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌وره‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، ناوی په‌روه‌ردگاره‌، له‌ به‌رده‌می ده‌نگ هه‌ڵببڕن.


ده‌نگی په‌سنی و ڕزگاری دێت له‌ خێوه‌تی خوداناسان: “ده‌سته‌ ڕاستی په‌روه‌ردگار كاری ئازایانه‌ ده‌كات.


ئاوڕم لێ‌ بده‌ره‌وه‌ و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌، وه‌ک ڕه‌وا بۆ ئه‌وانه‌ی ناوی تۆیان خۆش ده‌وێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite