Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 44:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ئه‌وان به‌ شمشێری خۆیان ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گرت، به‌ بازووی خۆیان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێنا. به‌ڵكو ده‌سته‌ ڕاست و بازوو و ڕووناكی ڕوخساری تۆ بوو، چونكه‌ لێیان ڕازی بوویت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ئەوان بە شمشێری خۆیان دەستیان بەسەر خاکەکەدا نەگرت، بە بازووی خۆیان سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا، بەڵکو دەستی ڕاستی تۆ بوو، بازووی تۆ بوو، هەروەها ڕووناکی ڕوخساری تۆ بوو، چونکە ئەوانت خۆشویست.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 44:3
27 Referans Kwoze  

به‌ڵام ئه‌م گه‌نجینه‌ی هه‌مانه‌ له‌نێو گۆزه‌ی گڵینه‌، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه‌ هێز له‌ خوداوه‌یه‌ نه‌ک له‌ ئێمه‌.


به‌ بازووی خۆت گه‌لی خۆت كڕییه‌وه‌. ڕۆڵه‌كانی یاقوو و یۆسپ. سیلاه‌.


ئێستا زانیم كه‌ په‌روه‌ردگار مه‌سیحه‌كه‌ی ڕزگار ده‌كات، له‌ ئاسمانی پارسای خۆیه‌وه‌ به‌ ده‌نگییه‌وه‌ دێت، به‌ توانای ڕزگاریی ده‌سته‌ ڕاستی.


ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له‌ ناخمدا ده‌ناڵێنیت؟ ئومێدت به‌ خودا هه‌بێت، چونكه‌ من هه‌ر ستایشی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه‌.


ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له‌ ناخمدا ده‌ناڵێنێت؟ ئومێدت به‌ خودا هه‌بێت، چونكه‌ هه‌ر سوپاسی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه‌.


بۆچی ده‌ستت ده‌گێڕیته‌وه‌؟ ده‌سته‌ ڕاستت له‌ باخه‌ڵت ده‌ربێنه‌ و له‌ناویان ببه‌‌.


میهه‌ربانیه‌كانت ده‌ربخه‌، ئه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ ده‌سته‌ ڕاستت ئه‌وانه‌ ڕزگار ده‌كه‌یت كه‌ له‌ دوژمنه‌كانیان په‌نات بۆ ده‌هێنن.


زۆر كه‌س ده‌ڵێن: “كێ‌ چاكه‌مان نیشان ده‌دات؟”. ڕووناكیی ڕووخسارت به‌سه‌رماندا هه‌ڵبێنه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار.


سووتاوه‌ و به‌ ئاگر بڕاوه‌ته‌وه‌. به‌ سه‌رزه‌نشتی ڕووی تۆ له‌ناوده‌چن.


نه‌ته‌وه‌كانی له‌ به‌رده‌م ده‌ركردن، میراتی به‌ گوریس بۆ دابه‌شكردن. هۆزه‌كانی ئیسڕائیلی له‌ خێوه‌ته‌كانیان نیشته‌جێكرد.


به‌رڕوویت ئاماده‌ كرد، ڕه‌گ و ڕیشه‌یت داكوتا. زه‌وی پڕكرد.


هێزی كرده‌وه‌كانی خۆی نیشانی گه‌له‌كه‌ی داوه‌، به‌وه‌ی كه‌ میراتی نه‌ته‌وه‌كانی پێداون.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite