Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 4:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 بزانن كه‌ په‌روه‌ردگار خوداناسه‌كه‌ی بۆ خۆی جیا كردۆته‌وه‌. په‌روه‌ردگار گوێم لێ‌ ده‌گرێت كاتی بانگی ده‌كه‌م.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 بەڵام بزانن کە یەزدان دڵسۆزەکانی بۆ خۆی تەرخان کردووە. یەزدان گوێم لێ دەگرێت کاتێک لێی دەپاڕێمەوە.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 4:3
17 Referans Kwoze  

ئێوه‌ منتان هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو من ئێوه‌م هه‌ڵبژارد، نیشانم كردن تاكو بڕۆن به‌رهه‌م بهێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌تان بمێنێت، تاكو هه‌رچییه‌ک به‌ ناوی من داوا بكه‌ن باوک بتانداتێ.


چاوی په‌روه‌ردگار ڕووه‌و خوداناسانه‌ و گوێی له‌ هاواره‌كانیان ڕاگرتووه‌.


په‌روه‌ردگار ده‌زانێت چۆن له‌خواترسان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌رباز بكات و خوانه‌ناسان تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ له‌ ژێر سزادان بهێڵێته‌وه‌،


به‌ڵام بناغه‌ تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه‌، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره‌: “په‌روه‌ردگار ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت” و “ئه‌وه‌ی ناوی مه‌سیحی له‌سه‌ره‌، با له‌ به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه‌”.


ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ خۆی به‌ختكرد، تاكو له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه‌، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.


به‌ڵام ئێوه‌ ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه‌ ڕابگه‌ێنن كه‌ بانگی كردوون له‌ تاریكییه‌وه‌ بۆ ڕووناكییه‌ سه‌یره‌كه‌ی.


ئه‌ی هه‌موو به‌دكاران، لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ په‌روه‌ردگار گوێی له‌ ده‌نگی گریانم بووه‌،


چونكه‌ ئێمه‌ ده‌ستكردی ئه‌وین، له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه‌ تاكو به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.


“خوداناسه‌كانم بۆ كۆبكه‌نه‌وه‌، كه‌ به‌ قوربانی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ به‌ستووم”.


په‌روه‌ردگارتان خۆشبووێت ئه‌ی هه‌موو خۆشه‌ویستانی. په‌روه‌ردگار سه‌رڕاسته‌كان ده‌پارێزێت، به‌ڵام به‌ ته‌واوی سزای لووتبه‌رزه‌كان ده‌دات.


له‌و ڕۆژه‌ی هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م، دوژمنه‌كانم به‌ره‌و پاش ده‌كشێنه‌وه‌. به‌مه‌ ده‌زانم كه‌ خودا له‌گه‌ڵمه‌.


ده‌مم باسی دانایی ده‌كات، لێكدانه‌وه‌ی دڵم تێگه‌یشتنه‌.


پشت به‌ سته‌مكاری مه‌به‌ستن، پۆز به‌ ماڵی دزراوه‌وه‌ لێمه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر سامانتان زیادی كرد، دڵی خۆتانی پێوه‌ مه‌به‌ستن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite