Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 4:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 كاتی نزاكه‌م وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌‌ ئه‌ی خوداوه‌ندی چاكخوازم. له‌ ته‌نگانه‌دا به‌ هانامه‌وه‌ هاتی، میهره‌بان به‌ له‌گه‌ڵم و گوێ‌ له‌ نوێژه‌كه‌م بگره‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئەی خودای ڕاستودروستم، کە لێت دەپاڕێمەوە وەڵامم بدەوە. لە تەنگانەدا بە هانامەوە وەرە، لەگەڵم میهرەبان بە و گوێ لە نوێژەکەم بگرە.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 4:1
35 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی له‌ مه‌رگێكی ئاوا گه‌وره‌ ده‌ربازی كردین و ده‌ربازمان ده‌كات. هیوامان پێی هه‌یه‌ كه‌ دواتریش ده‌ربازمان ده‌كات،


ئاوڕم لێ‌ بده‌ره‌وه‌ و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌، وه‌ک ڕه‌وا بۆ ئه‌وانه‌ی ناوی تۆیان خۆش ده‌وێت.


ئاوڕم لێ‌ بده‌وه‌ و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌، چونكه‌ ته‌نیا و به‌دبه‌ختم.


خودایه‌، لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ چونكه‌ تۆ به‌ ده‌نگمه‌وه‌ دێیت. گوێم بۆ شل بكه‌ و گوێ‌ له‌ وته‌كه‌م بگره‌.


له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت مه‌كه‌وه‌ دادگایی، چونكه‌ كه‌س نییه‌ له‌ به‌رده‌م تۆ بێتاوان ده‌ربچێت.


له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌ خودایه‌، له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌، چونكه‌ گیانم په‌نا ده‌هێنێته‌ به‌ر تۆ، په‌نا ده‌هێنمه‌ به‌ر سێبه‌ری باڵه‌كانی تۆ، تا ئه‌م به‌ڵایه‌ به‌سه‌ر ده‌چێت.


دڵم قسه‌ی باشی لێ هه‌ڵقوڵایه‌وه‌ كه‌ هۆنراوه‌كانم بۆ پاشا ده‌خوێنمه‌وه‌، زمانم پێنووسی نووسه‌رێكی كارامه‌یه‌.


خودایه‌، خودایه‌، بۆ به‌جێت هێشتم، بۆ وا دووری له‌ ڕزگاركردنم، له‌ قسه‌كانی ئاهم؟


برایان، نامانه‌وێت ئه‌و ته‌نگانه‌ی له‌ ئاسیا به‌سه‌رمان هات له‌لاتان شاراوه‌ بێت، كه‌ زۆر له‌ سه‌رووی توانا بارگران بووین، تا ئه‌وه‌ی له‌ ژیان بێ هووده‌ بووین.


به‌ڵام ئێوه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ بۆمان بووه‌ دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.


له‌ ئیهوود دا خودا ناسراوه‌. له‌ ئیسڕائیلدا ناوی مه‌زنه‌.


با خودا له‌گه‌ڵمان به‌سۆز بێت و داڕشتمان بكات. ڕوخساری خۆیمان به‌سه‌ردا بدره‌وشێنێته‌وه‌. سیلاه‌.


چۆن ئاسک به‌ په‌رۆشه‌ بۆ ئاوی ڕووبار، گیانی منیش به‌ په‌رۆشه‌ بۆ تۆ، خودایه‌.


نه‌تخستوومه‌ته‌ به‌ر ده‌ستی دوژمنان، به‌ڵكو له‌سه‌ر شوێنێكی فراوان ڕاتگرتووم.


له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ داڕشتی پێده‌گات، له‌ خودای ڕزگاریده‌ریشی بێتاوانكردن.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار دادپه‌روه‌ره‌ و حه‌زی له‌ دادپه‌روه‌رییه‌، مرۆڤی سه‌رڕاست ڕووی ده‌بینێت.


ئای په‌روه‌ردگار، من به‌نده‌ی تۆم! من به‌نده‌ كوڕی كاره‌كه‌ری تۆم. تۆ كۆته‌كانی منت كرده‌وه‌.


په‌روه‌ردگار چاودێری ساكاره‌كان ده‌كات. زه‌لیل بووم ئه‌و ڕزگاری كردم.


خودایه‌، له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌، چونكه‌ مرۆڤ ڕاوم ده‌نێن، به‌ درێژایی ڕۆژ له‌ دژی من ده‌جه‌نگن.


له‌ ته‌واویمدا پاڵپشتیم ده‌كه‌یت و له‌ پێش خۆتدا ڕامده‌گریت تاهه‌تایه‌.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ تووڕه‌ییت سه‌رزه‌نشتم مه‌كه‌، به‌ ڕق هه‌ستانت ته‌مێم مه‌كه‌‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite