Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 34:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 هه‌موو كاتێ ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. هه‌میشه‌ ستایشی ئه‌و له‌سه‌ر لێوه‌كانمه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 هەموو کاتێک ستایشی یەزدان دەکەم، هەمیشە ستایشی ئەو لەسەر لێوەکانمە.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 34:1
17 Referans Kwoze  

بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودا بكه‌ن، چونكه‌ خواستی خودا ئه‌مه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.


هه‌ر شتێک ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به‌ ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بیكه‌ن، به‌و سوپاسی خودای باوک بكه‌ن.


هه‌موو كاتێ به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودای باوک بكه‌ن،


ده‌مم پڕه‌ له‌ ستایشی تۆ، له‌ شكۆداركردنت به‌ درێژایی ڕۆژ.


به‌ڵام ئێمه‌ ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، برایانی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار، چونكه‌ خودا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئێوه‌ی بۆ ڕزگاری هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ پارساكردنی ڕووح و بڕواكردنی ڕه‌وا.


له‌ نیوه‌ی شه‌ودا پۆڵۆس و شیلا نوێژیان ده‌كرد و ستایشی خودایان ده‌كرد، به‌ندكراوانیش گوێیان لێبو.


له‌ سكی دایكمه‌وه‌ پشتم به‌ تۆ به‌ستووه‌، تۆ بووی له‌ هه‌ناوی دایكمه‌وه‌ ده‌رتهێنام، ستایشم هه‌میشه‌ بۆ تۆیه‌.


برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه‌ ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،


به‌ڵام ئه‌وان به‌ دڵشادییه‌وه‌ له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریم ده‌رچوون، چونكه‌ وا دانران شایانی ئه‌وه‌ بن بۆ ناوی ئه‌و سووكایه‌تییان پێ بكرێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite