8 ڕزگاری له په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه، با داڕشتت له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ت بێت. سیلاه.
8 ڕزگاری لە یەزدانەوەیە، با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.
به ده‌نگێكی مه‌زن هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “ڕزگاری هی خوداوه‌ندمانه، كه له‌سه‌ر ته‌خت دانیشتووه و بۆ كاوڕه‌كه‌یه”.
ستایش بۆ خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، كه به هه‌موو داڕشتێكی ڕووحی له شوێنه‌كانی ئاسماندا داڕشتی كردووین له مه‌سیحدا،
بێجگه له‌و ڕزگاربوون نییه، چونكه ناوێكی دیكه له ژێر ئاسماندا نییه له‌نێو خه‌ڵكدا درابێت، به‌وه‌وه ڕزگار بین”.
یه‌كه‌مجار خودا ئیشۆعی ڕۆله‌كه‌ی بۆ ئێوه به‌دیهێناوه، ناردوویه‌تی تاكو داڕشتتان بداتێ به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌تان له خراپه‌كانی”.
با تاهه‌تایه ناوی بمێنێت، تا خۆی مابێت ناوی به‌رده‌وام بێت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی له‌وه‌وه داڕشت بن. هه‌مووان خۆزگه‌ی پێ بخوازن.
پاش ئه‌مه گوێم له ده‌نگێكی مه‌زن بوو وه‌ک كۆمه‌ڵانێكی زۆر له ئاسمان ده‌یووت: “هه‌لیلویا! ڕزگاری و شكۆ و ڕێز و توانا بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمانه،
په‌روه‌ردگار سه‌ربه‌رزی به گه‌له‌كه‌ی ده‌به‌خشێت. په‌روه‌ردگار به ئاشتیه‌وه گه‌له‌كه‌ی داڕشت ده‌كات.
خراپه به خراپه مه‌ده‌نه‌وه، یان جنێو به جنێو، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه داوای داڕشت بكه‌ن، بزانن كه بۆ ئه‌مه بانگ‌كراون، تاكو ببنه میراتگری داڕشت.
فه‌رمووی: “داڕشتت ده‌كه‌م، نه‌وه‌كه‌ت چه‌ندباره ده‌كه‌م”.
ئه‌ی په‌روه‌ردگار ترس بخه‌ره دڵیانه‌وه، تاكو نه‌ته‌وه‌كان بزانن كه ته‌نها مرۆڤن. سیلاه.
با ڕوخسارت به‌سه‌ر به‌نده‌كه‌تدا بدره‌وشێته‌وه. به میهره‌بانیی خۆت ڕزگارم بكه.
با بتوێنه‌وه و وه‌ک ئاو بڕۆن. با تیره‌كانیان بشكێت كاتێ كه‌وان ڕاده‌كێشن.
من هی تۆم، ڕزگارم بكه. چونكه ڕاسپارده‌كانی تۆم ویستووه.