Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 27:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 په‌روه‌ردگار ڕووناكی و ڕزگاری منه‌، له‌ كێ‌ بترسم؟ په‌روه‌ردگار قه‌ڵای ژیانی منه‌، له‌ كێ‌ بتۆقم؟

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 یەزدان ڕووناکی و ڕزگاریی منە، لە کێ بترسم؟ یەزدان قەڵای ژیانی منە، لە کێ بتۆقم؟

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 27:1
45 Referans Kwoze  

كه‌واته‌ به‌ متمانه‌وه‌ ده‌ڵێین: “په‌روه‌ردگار یارمه‌تیده‌ری منه‌، ناترسم، مرۆڤ چی پێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ من؟”


په‌روه‌ردگارم هه‌یه‌، ئیتر ناترسم. مرۆڤ چیم لێ ده‌كات؟


پێی فه‌رمووم: “به‌خششی منت به‌سه‌، چونكه‌ هێزی من له‌ لاوازی ته‌واو ده‌بێت”. بۆیه‌ به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه‌ شانازی به‌ لاوازیم ده‌كه‌م، تاكو هێزی مه‌سیح بێته‌ سه‌رم.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار، خودا، خۆر و قه‌ڵغانه‌. په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و شكۆ ده‌به‌خشێت. ڕێ له‌ چاكه‌ ناگرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه‌.


ئیتر چی به‌مه‌ بڵێین؟ ئه‌گه‌ر خودا له‌گه‌ڵمان بێت كێ دژمانه‌؟


دیسان ئیشۆع قسه‌ی بۆ كردن و فه‌رمووی: “منم ڕووناكیی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت ئیتر به‌ تاریكیدا ڕێ ناكات، به‌ڵكو ڕووناكیی ژیانی ده‌بێت”.


ته‌نها ئه‌و تاشه‌به‌رد و ڕزگاریمه‌، په‌ناگای منه‌، ناله‌قێم.


چونكه‌ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار چراكه‌م داده‌گیرسێنیت، خودام تاریكیم بۆ ڕووناكی ده‌كه‌یته‌وه‌.


ده‌توانم هه‌موو شتێک بكه‌م به‌ مه‌سیح كه‌ به‌هێزم ده‌كات.


سوپاست ده‌كه‌م كه‌ فریام كه‌وتی، بۆم بووی به‌ ڕزگاری.


با قسه‌ی زارم و بیركردنه‌وه‌ی دڵم جێی ڕه‌زامه‌ندی تۆ بێت، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تاشه‌به‌ردی من و ڕزگاریده‌رم.


شاره‌كه‌ش پێویستی به‌ خۆر و مانگ نییه‌ به‌سه‌ریدا بدره‌وشێنه‌وه‌، چونكه‌ شكۆی خودا ڕووناكی كردۆته‌وه‌ و كاوڕه‌كه‌ چرایه‌تی.


ته‌نها ئه‌و تاشه‌به‌رد و ڕزگاریمه‌، په‌ناگای منه‌، هه‌رگیز ناله‌قێم.


په‌روه‌ردگار زیندووه‌، تاشه‌به‌رده‌كه‌م پیرۆزه‌، خودای ڕزگاریده‌رم به‌رزه‌،


له‌وێ شه‌و دانایه‌ت، پێویستییان به‌ چرا و ڕووناكی خۆر نابێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ند به‌سه‌ریاندا ده‌دره‌وشێته‌وه‌ و تاهه‌تایه‌ حوكمڕانی ده‌كه‌ن.


ئه‌و ڕووناكییه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه‌ هه‌موو مرۆڤێک ڕووناک ده‌كاته‌وه‌، ده‌هاته‌ جیهان.


به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “ڕزگاری هی خوداوه‌ندمانه‌، كه‌ له‌سه‌ر ته‌خت دانیشتووه‌ و بۆ كاوڕه‌كه‌یه‌”.


ئه‌وا چاوم ڕزگاریی تۆی بینی،


پشت به‌ په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستم، ئیتر چۆن پێم ده‌ڵێن: “وه‌ک چۆله‌كه‌ بفڕن بۆ چیاكانتان؟


ڕزگاری له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌، با داڕشتت له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ت بێت. سیلاه‌.


هه‌موو ئاده‌میزادێكیش ڕزگاریی خودا ده‌بینێت!}”


ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “چیتانه‌ ده‌ترسن ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه‌؟” ئینجا هه‌ستا، له‌ ڕه‌شه‌با و ده‌ریاكه‌ی ڕاخوڕی، ئیتر بووه‌ هێمنییه‌كی ته‌واو.


چونكه‌ تۆ خودا و قه‌ڵای منی. بۆ ڕه‌تت كردمه‌وه‌؟ بۆچی به‌ خه‌مباریه‌وه‌ ڕێ بكه‌م به‌ده‌ست چه‌وساندنه‌وه‌ی دوژمنانم؟


چونكه‌ به‌ یارمه‌تی تۆ ده‌توانم له‌شكرێک تێكبشكێنم، له‌گه‌ڵ خودای خۆم ده‌توانم به‌سه‌ر شووره‌كاندا سه‌ربكه‌وم.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite