Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 26:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار دادم بده‌، چونكه‌ به‌ ته‌واوی ڕه‌فتارم كردووه‌ و به‌بێ دوودڵی پشتم به‌ په‌روه‌ردگار به‌ستووه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئەی یەزدان، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، چونکە بەبێ کەموکوڕی ژیاوم، پشتم بە یەزدان بەستووە، بەبێ دوودڵی.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 26:1
30 Referans Kwoze  

په‌روه‌ردگار سه‌ربه‌رزی و قه‌ڵغانی منه‌، دڵم متمانه‌ی به‌و كرد و سه‌ركه‌وتوو بووم. دڵم شاد ده‌بێت و به‌ گۆرانی خۆم سوپاسی ده‌كه‌م.


په‌روه‌ردگار دادوه‌ریی گه‌لان ده‌كات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌پێی مافی خۆم دادگاییم بكه‌، به‌گوێره‌ی ته‌واویی گیانم.


چونكه‌ پاشا پشت به‌ په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستێت، به‌ به‌خششی خودای‌ هه‌ره‌به‌رز ناهه‌ژێت.


بۆیه‌ برایان، زیاتریش تێبكۆشن بۆ جێگیركردنی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌وازییه‌كه‌تان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان كرد ئه‌وا هه‌رگیز ناكه‌ون،


ئێوه‌ كه‌ به‌ هێزی خودا پاسه‌وانی كراون، به‌ باوه‌ڕ، بۆ ئه‌و ڕزگارییه‌ی كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌ پایانی زه‌مانه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێ.


با بێ دوودڵی ده‌ست بگرین به‌ دانپیانانی هیوامان، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه‌ سه‌رڕاسته‌.


جا ئه‌مه‌یه‌ شانازیمان. ویژدانمان گه‌واهی ده‌دات‌ كه‌ ڕه‌فتارمان له‌ جیهاندا، به‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌، له‌ ساكاری و دڵسۆزی بوو كه‌ له‌ خودایه‌، نه‌ک به‌ دانایی جه‌سته‌یی به‌ڵكو به‌ به‌خششی خودا.


لێ‌ ناگه‌ڕێت پێت بخزێت. ئه‌وه‌ی ده‌تپارێزێت خه‌واڵوو نابێت.


كاتێ وتم: “پێم ده‌خلیسكێت”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ت پشتی گرتم.


ته‌نها ئه‌و تاشه‌به‌رد و ڕزگاریمه‌، په‌ناگای منه‌، ناله‌قێم.


ته‌نها ئه‌و تاشه‌به‌رد و ڕزگاریمه‌، په‌ناگای منه‌، هه‌رگیز ناله‌قێم.


خودایه‌، به‌ ناوی خۆت ڕزگارم بكه‌، به‌ هێزی خۆت ئه‌ستۆپاكیم بسه‌لمێنه‌.


خودایه‌ دادوه‌ریم بۆ بكه‌، پارێزگاریم لێ بكه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ به‌زه‌یی، له‌ كه‌سی فێڵباز و سته‌مكار ده‌ربازم بكه‌.


ته‌وراتی خودای له‌نێو دڵدایه‌، بۆیه‌ پێی ناخلیسكێت.


به‌پێی دادپه‌روه‌ریی خۆت بێ‌ تاوانم بكه‌، ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودام، مه‌هێڵه‌ ئه‌وانه‌ پێم شادبن.


به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار من پشتم به‌ تۆ به‌ستووه‌. ده‌ڵێم: “تۆ خوداوه‌ندی منیت”.


به‌ڵام من به‌ ته‌واوی ڕه‌فتارم كردووه‌. بمكڕه‌وه‌ و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌.


ته‌واوی و سه‌رڕاستیم ده‌مپارێزێت، چونكه‌ ئومێدم به‌ تۆیه‌.


پشتم به‌ تۆ به‌ستووه‌ خودایه‌، شه‌رمه‌زارم مه‌كه‌. دوژمنانم پێ‌ خۆش مه‌كه‌.


ئه‌و كه‌سه‌ی ڕێگای ته‌واو ده‌گرێت و ڕه‌وا به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دڵه‌وه‌ به‌ ڕاستگۆیی قسه‌ ده‌كات و


قوربانیی بێتاوانی بكه‌ن و پشت به‌ په‌روه‌ردگار ببه‌ستن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite