Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 23:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 سفره‌م بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌یت له‌ به‌رده‌م ناحه‌زانم. سه‌رم به‌ ڕۆن چه‌ور ده‌كه‌یت. جامه‌كه‌م تا لێو پڕ ده‌كه‌یت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 سفرەم بۆ ئامادە دەکەیت لەبەردەم دوژمنانم، زەیت لە سەرم دەدەیت بۆ دەستنیشانکردنم، جامەکەم لێوانلێو دەکەیت.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 23:5
23 Referans Kwoze  

بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تواناداره‌ هه‌موو شتێک بكات زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه‌ داوای ده‌كه‌ین یان بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه‌ تیاماندا كارده‌كات،


به‌ڵام وه‌ک گای كێویت قۆچم به‌رز كرد. به‌ ڕۆنی گرانبه‌هات چه‌ورم كرد.


تۆ حه‌زت له‌ بێتاوانیه‌ و ڕقت له‌ خراپه‌‌یه‌، بۆیه‌ خودای خۆت، له‌ سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه‌ داینای، به‌ ڕۆنی شادی ده‌ستنیشانی كردیت.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ به‌شه‌ میرات و كاسه‌ی منی، میراتم به‌ ده‌ستی تۆیه‌.


به‌ڵام ئێوه‌، له‌لایه‌ن پارسا‌كه‌وه‌ ده‌ستنیشان كردنتان هه‌یه‌ و هه‌موو شتێک ده‌زانن.


به‌ڵام ئێوه‌، ئه‌و ده‌ستنیشان كردنه‌ی لێیتان وه‌رگرتووه‌، له‌ ئێوه‌دا جێگیره‌، پێویستتان به‌ كه‌س نییه‌ فێرتان بكات. به‌ڵكو هه‌روه‌ک ده‌ستنیشان كردنه‌كه‌ی هه‌موو شتێكتان فێرده‌كات، ڕه‌وایه‌ و درۆ نییه‌، وه‌ک فێری كردوون، تیایدا جێگیر بن.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ مه‌سیحدا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا جێگیر ده‌كات، ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی كردووین، خودایه‌،


ئایا ئه‌و جامه‌ی داڕشته‌ی له‌ پێناوی داڕشتی خودا ده‌كه‌ین، به‌شداری نییه‌ له‌ خوێنی مه‌سیح؟ ئه‌و نانه‌ی له‌تیده‌كه‌ین، به‌شداری نییه‌ له‌ له‌شی مه‌سیح؟


ئێوه‌ش ئێستا خه‌متان هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌تانبینمه‌وه‌ و دڵشاد ده‌بن، كه‌سیش ئه‌و خۆشییه‌تان لێ ناستێنێت.


مه‌ییش دڵی مرۆڤ خۆش ده‌كات. ڕۆن بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی زیاتری ڕووی. نانێكه‌ بۆ پته‌وكردنی دڵی مرۆڤ.


جامی ڕزگاری به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ و به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ده‌پاڕێمه‌وه‌.


دڵنه‌رمه‌كان خواردن ده‌خۆن و تێر ده‌بن. ئه‌وانه‌ی به‌دوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێن ستایشی ده‌كه‌ن. تاهه‌تایه‌ گیانتان هه‌ر زیندوو بێت.


له‌ دژی خودا دووان. وتیان: “ئایا خودا ده‌توانێت له‌ چۆڵه‌وانی مێزێک بڕازێنێته‌وه‌؟


تۆ به‌ زه‌یت سه‌رت چه‌ور نه‌كردم، به‌ڵام ئه‌م به‌ بۆن پێمی چه‌وركرد.


هه‌موو توانادارانی سه‌ر زه‌وی ده‌خۆن و كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و زه‌وی شۆڕ ده‌بنه‌وه‌ له‌به‌رده‌می چۆک داده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی ناتوانن خۆیان به‌ زیندووی بهێڵنه‌وه‌.


به‌ڵام تۆ كه‌ به‌ڕۆژوو ده‌بیت، سه‌رت چه‌ور بكه‌ و ڕوخسارت بشۆ،


چاوم ته‌ماشای شكاندنی دوژمنانم ده‌كات. گوێم له‌ هاواری ئه‌وانه‌ ده‌بێت كه‌ به‌ خراپه‌ دژم هه‌ستاون.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite