Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 2:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 من فه‌رمانی په‌روه‌ردگارتان پێ‌ ڕاده‌گه‌یه‌نم: پێی وتم: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم: پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 2:7
19 Referans Kwoze  

به‌ هه‌مان شێوه‌، مه‌سیح خۆی شكۆدار نه‌كرد تاكو ببێته‌ كاهینی باڵا، به‌ڵكو خودا پێی فه‌رموو: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت”.


ئه‌وه‌ی خودا بۆ ئێمه‌ی وه‌چه‌ی ئه‌وان هێنایه‌ دی، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆع، وه‌ک له‌ په‌سنیی دووه‌مدا نووسراوه‌: {تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت}.


ده‌نگێكیش له‌ ئاسمانانه‌وه‌ فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه‌ پێی دڵشادم”.


كاتێ قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ورێكی ڕۆشن بوو به‌ سێبه‌ریان و ده‌نگێک له‌ هه‌وره‌كه‌وه‌ فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه‌ پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!”


منیش ده‌یكه‌م به‌ نۆبه‌ره‌ی خۆم. به‌رزترین له‌ پاشایانی زه‌وی‌.


هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ڕووحی پارسایێتی به‌ هێزه‌وه‌ ڕۆڵه‌ی خودا دیاری كرا، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


چونكه‌ خودا وه‌ها جیهانی خۆشویست، ته‌نانه‌ت ڕۆڵه‌ تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت.


وشه‌كه‌ش بووه‌ جه‌سته‌ و له‌ نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له‌ باوكه‌وه‌، پڕ له‌ به‌خشش و ڕه‌وا.


به‌ڵام مه‌سیح وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌سه‌ر ماڵی خودا سه‌رڕاسته‌، ئه‌و ماڵه‌ش ئێمه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌ جێگیری و تا كۆتایی ده‌ست بگرین به‌ متمانه‌ و شانازییه‌ی هیوامان.


هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه‌، ڕۆڵه‌ی تاقانه‌، ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌شی باوكدایه‌، ئه‌و ده‌ریخست.


شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای زیندووی!”.


هه‌رچه‌نده‌ ڕۆڵه‌یه‌تی، له‌و ئازارانه‌ی چێژتی فێری گوێڕایه‌ڵی بوو،


هاواریان كرد و وتیان: “چیت لێمان ده‌وێ، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودا؟ ئایا پێشوه‌خت بۆ ئێره‌ هاتوویت، تاكو ئه‌شكه‌نجه‌مان بده‌یت؟”


تاهه‌تایه‌ و تا ماون جێگیر ده‌بن، سنووریی بۆ داناون لێی تێناپه‌ڕن.


كاتێ به‌ ڕێگاوه‌ بوون، گه‌یشتنه‌ سه‌ر ئاوێک، خه‌ساوه‌كه‌ وتی: “ئه‌وه‌ ئاوه‌، چی ڕێم لێ ده‌گرێت عه‌ماد بكرێم؟”


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite