Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 2:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 ڕۆڵه‌كه‌ ماچ بكه‌ن، نه‌وه‌ک تووڕه‌ ببێت و له‌ ڕێگای خۆتان ته‌فروتونا بن، چونكه‌ تووڕه‌ییه‌كه‌ی زوو دێته‌ جۆش. به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 کوڕەکە ماچ بکەن، نەوەک تووڕە ببێت و لە ڕێگای خۆتان بفەوتێن، چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش. خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 2:12
30 Referans Kwoze  

به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پشت به‌ په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستێت، ڕوو له‌ لووتبه‌رزان ناكات، له‌وانه‌ی ڕوویان وه‌رگێڕاوه‌ به‌ره‌و درۆ.


تاكو هه‌مووان ڕێزی ڕۆڵه‌ بگرن هه‌روه‌ک ڕێزی باوک ده‌گرن. ئه‌وه‌ی ڕێزی ڕۆڵه‌ نه‌گرێ، ڕێزی باوكیش ناگرێ كه‌ ناردوویه‌تی.


ئه‌ی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی پشت به‌ تۆ ده‌به‌ستێت.


تامی بكه‌ن و ببینن كه‌ په‌روه‌ردگار چاكه‌، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی په‌نای بۆ ده‌بات.


چونكه‌ له‌ سیپاره‌كه‌دا هاتووه‌: “ئه‌وه‌تا من به‌ردێک له‌ سهیۆن داده‌مه‌زرێنم، قولینچكی هه‌ڵبژێردراو و گرانبه‌ها، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت شه‌رمه‌زار نابێت”.


تاكو بۆ ستایشكردنی شكۆی ئه‌و بین، ئێمه‌ كه‌ یه‌كه‌مین بووین هیوامان له‌ مه‌سیحدا بوو.


وه‌ک نووسراوه‌: {ئه‌وه‌تا له‌ سهیۆن به‌ردی ساتمه‌كردن و تاشه‌به‌ردی پێ هه‌ڵكه‌وتن داده‌نێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت شه‌رمه‌زار نابێت}.


ئینجا به‌ تووڕه‌یی خۆی قسه‌یان پێده‌كات، به‌ قینی خۆی ده‌یانهه‌ژێنێت:


چونكه‌ په‌روه‌ردگار ڕێگای خوداناسان ده‌پارێزێت، به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران له‌ناوده‌چێت.


من فه‌رمانی په‌روه‌ردگارتان پێ‌ ڕاده‌گه‌یه‌نم: پێی وتم: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت.


چونكه‌ سیپاره‌كه‌ ده‌فه‌رمووێ: {هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، شه‌رمه‌زار نابێت}.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته‌ لای باوک به‌هۆی منه‌وه‌ نه‌بێت.


به‌هۆیه‌وه‌ باوه‌ڕتان به‌ خودا هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و شكۆی پێ دا، كه‌وا هیوا و باوه‌ڕتان به‌ خودا بێت.


له‌نێو په‌رده‌ی ڕووی خۆت ده‌یانشاریته‌وه‌، له‌ پیلانه‌كانی خه‌ڵكی، له‌ ژێر سێبه‌ری خۆت ده‌یانپارێزیت، له‌ زمانی سكاڵاكاران.


له‌ په‌روه‌ردگار بترسن ئه‌ی پارساكراوانی، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن پێویستیان به‌ هیچ نابێت.


با ئه‌مه‌ پاداشتی سكاڵاكارانم بێت له‌ لای په‌روه‌ردگارمه‌وه‌. ئه‌وانه‌ی به‌ خراپه‌ دژ به‌ گیانم ده‌دوێن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite