Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 19:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 ڕاسپارده‌كانی په‌روه‌ردگار دروستن، دڵ خۆش ده‌كه‌ن. فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بێگه‌رده‌، چاو ڕۆشن ده‌كاته‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 ڕێنمایی یەزدان دروستە، دڵ خۆش دەکات. ڕاسپاردەی یەزدان پاکە، چاو ڕۆشن دەکات.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 19:8
44 Referans Kwoze  

فه‌رمووده‌كانی په‌روه‌ردگار بێگه‌ردن، وه‌ک ئه‌و زیوه‌یه‌ له‌ بۆته‌ی گڵین پالێوراو بێت، حه‌وت جار پاڵێوراوه‌.


وشه‌كانت چرایه‌ بۆ پێیه‌كانم، ڕووناكییه‌ بۆ ڕێگام.


بۆیه‌ هه‌موو ڕاسپارده‌كانت له‌ هه‌موو شتێک به‌ ڕاست ده‌زانم. ڕقم له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته‌.


ئه‌گه‌ر فێركردنه‌كانی تۆ سه‌رچاوه‌ی شادیم نه‌بووایه‌. له‌ زه‌لیلیی خۆم له‌ناوده‌چووم.


با دڵم ته‌واو بێت له‌ فه‌رزه‌كانت، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زار نه‌بم.


چونكه‌ له‌ ناخمدا به‌ ته‌وراتی خودا دڵشادم،


چونكه‌ به‌هۆی ته‌ورات بۆ ته‌ورات مردم، تاكو بۆ خودا بژیم.


چونكه‌ به‌ كرداری ته‌ورات هیچ جه‌سته‌دارێک له‌لای بێتاوان نابێت، به‌ڵكو گوناه‌ به‌هۆی ته‌ورات ده‌ناسرێت.


كه‌واته‌ چی بڵێین؟ ئایا ته‌ورات گوناهه‌؟ حاشا! به‌ڵكو به‌هۆی ته‌وراته‌وه‌ نه‌بێت گوناهم نه‌ده‌ناسی. چونكه‌ هه‌وه‌سم نه‌ده‌زانی ئه‌گه‌ر ته‌ورات نه‌یووتایه‌ {هه‌وه‌سبازی مه‌كه‌!}


به‌ فه‌رزه‌كانت دڵخۆش ده‌بم. فه‌رمووده‌ی تۆم له‌ یاد ناچێت.


به‌ ڕێگای گه‌واهییه‌كانت شاد ده‌بم، وه‌ک كه‌سێک سامانێكی زۆر ده‌بینێته‌وه‌.


با لێوم ستایشی لێ‌ بڕژێت، چونكه‌ فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم ده‌كه‌یت.


ته‌نگانه‌ و ناخۆشیم تووش بووه‌. به‌ڵام فه‌رمانه‌كانت شادیی منن.


ده‌ركه‌وتنی فه‌رمووده‌كانت ڕووناكی ده‌به‌خشێت، تێگه‌یشتنیش به‌ نه‌زانه‌كان.


حوكم و دادپه‌روه‌ریم كردووه‌. ڕاده‌ستی سته‌مكارم مه‌كه‌.


ئه‌وه‌تا په‌رۆشی ڕاسپارده‌كانی تۆم. به‌ دادپه‌روه‌ریی خۆت بمژیێنه‌وه‌.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ پیرۆزیت. فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه‌.


تا فه‌رزه‌كانی به‌جێ بهێنن. فێركردنی جێبه‌جێ‌ بكه‌ن. هه‌لیلویا.


خودایه،‌ شادومانیم له‌وه‌دایه‌ كه‌ خواستی تۆ جێبه‌جێ‌ بكه‌م، ته‌وراته‌كه‌ت له‌ ناخی دڵی مندایه‌”.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه‌، سه‌یرم بكه‌ و به‌ ده‌نگمه‌وه‌ وه‌ره‌. چاوم ڕۆشن بكه‌وه‌ نه‌وه‌ک خه‌وی مه‌رگم لێبكه‌وێت.


ئایا ته‌ورات دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه‌؟ حاشا! چونكه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وراتێک بدرابایه‌ توانای ژیان به‌خشینی هه‌بووایه‌، ئه‌وا به‌ ڕاستی بێتاوانبوون به‌ ته‌ورات ده‌بوو.


فه‌رزه‌كانت بوون به‌ په‌سنی بۆم. له‌ ماڵی ئاواره‌ییم.


هه‌روه‌ها گه‌واهییه‌كانت شادمانیی منن. ئه‌وانه‌ ڕاوێژكاره‌كانی منن.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گه‌واهییه‌كانت زۆر جێگیرن. پارسایی له‌ ماڵی تۆ ده‌وه‌شێته‌وه‌ به‌ درێژایی ڕۆژگار.


كرده‌وه‌كانی ده‌ستی سه‌رڕاستی و ڕه‌وایه‌. هه‌موو ڕاسپارده‌كانی جێی متمانه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite