Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 18:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 په‌روه‌ردگار تاشه‌به‌ردی منه‌، قه‌ڵامه‌ و ده‌ربازگه‌رمه‌. خوداوه‌ندم تاشه‌به‌ردی منه‌ كه‌ په‌نای بۆ ده‌به‌م. قه‌ڵغانمه‌، قۆچی ڕزگاریمه‌، په‌ناگامه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 یەزدان تاشەبەردی منە، قەڵا و دەربازکەرمە، خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم، قەڵغان و هێزی ڕزگاریمە، پەناگای منە.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 18:2
18 Referans Kwoze  

ئه‌و میهره‌بانی و په‌ناگامه‌. تاشه‌به‌رد و ده‌ربازكاره‌ بۆم، قه‌ڵغانمه‌ و پشتم به‌و به‌ستووه‌، گه‌له‌كانی خستووه‌ته‌ ژێر ڕكێفم.


ڕزگاری و شكۆمه‌ندی من به‌ خوداوه‌ به‌نده‌، تاشه‌به‌ردی به‌هێزمه‌، په‌نای من له‌ خودایه‌.


به‌ په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم‌: “تۆ په‌ناگامی، قه‌ڵامی، خوداوه‌ندی منی پشتت پێده‌به‌ستم”.


با قسه‌ی زارم و بیركردنه‌وه‌ی دڵم جێی ڕه‌زامه‌ندی تۆ بێت، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تاشه‌به‌ردی من و ڕزگاریده‌رم.


ته‌نها ئه‌و تاشه‌به‌رد و ڕزگاریمه‌، په‌ناگای منه‌، هه‌رگیز ناله‌قێم.


به‌ باڵی خۆی داتده‌پۆشێت. له‌ژێر باڵه‌كانی په‌نا ده‌گریت و ڕه‌واكه‌ی قه‌ڵغان و شوورایه‌.


هه‌روه‌ها: “من به‌وه‌ پشتبه‌ستوو ده‌بم”. دیسان: “ئه‌وه‌تا خۆم و ئه‌و ڕۆڵانه‌ی خودا پێیداوم”.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار من بۆ تۆ هاوار ده‌كه‌م. ئه‌ی تاشه‌به‌رده‌كه‌م، گوێی خۆتم لێ‌ كه‌ڕ مه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر خۆتم لێ‌ بێده‌نگ بكه‌یت، وه‌ک ئه‌وانه‌م لێ‌ دێت كه‌ شۆڕ ده‌بنه‌وه‌ نێو گۆڕ.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، قه‌ڵغانی ئێمه‌، مه‌یانكوژه‌، ئه‌گینا گه‌لی من له‌بیریان ده‌چێت. به‌ هێزی خۆت وێڵ و سه‌رگه‌ردیان بكه‌ و بیانكه‌وێنه‌.


هێزی هه‌موو به‌دكاره‌كان ده‌ڕووخێنم، هێزی خوداناسانیش زیاد ده‌كه‌م.


له‌وێ‌ قۆچ بۆ داوید ده‌ڕوێنم. چرایه‌ک بۆ مه‌سیحه‌كه‌م ئاماده‌ ده‌كه‌م.


په‌روه‌ردگارم خۆش ده‌وێت، چونكه‌ ده‌نگ و پاڕانه‌وه‌م ده‌بیستێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite