Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 17:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 دڵت پشكاندم و به‌ شه‌و تاقیت كرده‌وه‌، لێم ورد بوویته‌وه‌. خراپه‌م تیادا نابینیت. ده‌مم سنوور نابه‌زێنێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ئەگەر دڵم بپشکنیت و لە شەودا چاودێریم بکەیت، ئەگەر تاقیم بکەیتەوە، هیچ خراپەیەکم تێدا نابینیت، پێداگری دەکەم کە دەمم سنوور نەبەزێنێت.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 17:3
32 Referans Kwoze  

ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاقیم بكه‌وه‌، بمخه‌ نێو ئه‌زموون،. مێشک و دڵم بپشكنه‌.


كاتێ گه‌یشت و به‌خششی خودای بینی، دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا كه‌ به‌ دڵ له‌ په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن،


وتم: “چاودێری ڕێگای خۆم ده‌كه‌م و زمانی خۆم له‌ گوناه ده‌پارێزم. ئه‌وه‌نده‌ی به‌دكار له‌به‌رده‌ممه‌، ده‌مم به‌ لغاو ده‌به‌ستم”.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ منت پشكنی و منت ناسی.


سوێندم خواردووه‌ و به‌جێی ده‌هێنم. كه‌ باشخوازیی حوكمه‌كانت بپارێزم.


چونكه‌ تۆ خودایه‌، ئێمه‌ت تاقی كردۆته‌وه‌. وه‌ک زیو ئێمه‌ت پاڵاوتووه‌.


تاكو سه‌لماندنی باوه‌ڕتان كه‌ له‌ زێڕی له‌ناوچوو نرخدارتره‌، كه‌وا به‌ ئاگر تاقی ده‌كرێته‌وه‌، بۆ ستایش و ڕێز وشكۆ بێت له‌ ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحدا.


ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م كه‌ ئامۆژگاریی كردم، ته‌نانه‌ت به‌ شه‌ویش دڵم ئاگادارم ده‌كاته‌وه‌.


په‌روه‌ردگار خوداناس تاقیده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ڕقی دێته‌وه‌ له‌ به‌دكار و ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌ سته‌مكاریه‌.


ئه‌گه‌ر خراپه‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاشتی له‌گه‌ڵمدا ده‌ژیێت، یان به‌بێ‌ هۆ دوژمنه‌كه‌مم تاڵان كردووه‌،


له‌ شه‌ودا پۆڵۆس بینینێكی بینی، پیاوێكی ماقیدۆنیایی ڕاوه‌ستابوو، لێی ده‌پاڕایه‌وه‌: “بپه‌ڕه‌وه‌ بۆ ماقیدۆنیا و یارمه‌تیمان بده‌!”.


چونكه‌ هه‌موومان له‌ زۆر شت ساتمه‌ ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر یه‌كێک هه‌یه‌ له‌ قسه‌كردن ساتمه‌ ناكات، ئه‌وه‌ مرۆڤێكی ته‌واوه‌ و ده‌توانێت جڵه‌وی هه‌موو له‌ش بگرێته‌ ده‌ست.


جا ئه‌مه‌یه‌ شانازیمان. ویژدانمان گه‌واهی ده‌دات‌ كه‌ ڕه‌فتارمان له‌ جیهاندا، به‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌، له‌ ساكاری و دڵسۆزی بوو كه‌ له‌ خودایه‌، نه‌ک به‌ دانایی جه‌سته‌یی به‌ڵكو به‌ به‌خششی خودا.


چونكه‌ هیچ گله‌ییه‌ك له‌ خۆمدا نابینم، به‌ڵام به‌مه‌ بێتاوان نه‌بوومه‌، به‌ڵكو په‌روه‌ردگاره‌ لێپێچینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات.


خودایه‌ بمپشكنه‌ و بزانه‌ دڵم چی تێدایه‌. ئه‌زموونم بكه‌ و بزانه‌ خولیای چیم.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite