Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 142:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 گیانم له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌ربهێنه‌. بۆ ستایشی ناوت. ئینجا خوداناسان ده‌ورم ده‌گرن. چونكه‌ چاكه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 گیانم لە بەندیخانە دەربهێنە، بۆ ئەوەی ستایشی ناوت بکەم. ئینجا ڕاستودروستان دەورم دەگرن، چونکە چاکەم لەگەڵ دەکەیت.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 142:7
20 Referans Kwoze  

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌به‌ر ناوی خۆت بمژیێنه‌وه‌. به‌ دادپه‌روه‌ریی خۆت گیانم له‌ ته‌نگانه‌ ده‌ربهێنه‌،


دادپه‌روه‌ری بۆ سته‌ملێكراوان به‌ڕێوه‌ ده‌بات، نان ده‌داته‌ برسییه‌كان. په‌روه‌ردگار دیله‌كان ئازاد ده‌كات.


سروود بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم، چونكه‌ چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم.


ئه‌وه‌تا ئێمه‌ ستایشی دانبه‌خۆداگرتووه‌كان ده‌كه‌ین. دانبه‌خۆداگرتنی ئه‌یوبتان بیستووه‌ و له‌ پایاندا خودا چی كرد، چونكه‌ په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی زۆره‌ و میهره‌بانه‌.


ئه‌وه‌ی خودا هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و له‌ ژانی مه‌رگ ئازادی كرد، چونكه‌ نه‌ده‌كرا له‌ چنگیدا بمێنێته‌وه‌.


تاكو هه‌موو ستایشت ڕابگه‌‌یێنم له‌به‌ر ده‌روازه‌كانی كچی سیهیۆن، به‌ ڕزگاری تۆوه‌ شادمان بم.


پڕ به‌ ده‌نگم هاوار بۆ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. به‌ ده‌نگی خۆم له‌ په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێمه‌وه‌.


چاكه‌ له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت بكه‌، تاكو بژیم و فه‌رمانه‌كانت بپارێزم.


ئه‌ی گیانی من، بگه‌ڕێوه‌ بۆ ئارامیی خۆت، چونكه‌ په‌روه‌ردگار چاكه‌ی له‌گه‌ڵت كردووه‌.


ئه‌وانه‌ی لێت ده‌ترسن شادمان ده‌بن كاتێک ده‌مبینن. چونكه‌ من هیوام به‌ فه‌رمووده‌ی تۆ هه‌یه‌.


گیانم شانازی به‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ده‌كات. با دڵنه‌رمه‌كان گوێیان لێبێت و شاد بن.


نه‌تخستوومه‌ته‌ به‌ر ده‌ستی دوژمنان، به‌ڵكو له‌سه‌ر شوێنێكی فراوان ڕاتگرتووم.


كاتێ دوژمنه‌كانم به‌ره‌و پاش هه‌ڵدێن، له‌ به‌ر ڕووی تۆ دا ده‌كه‌ون و له‌ناوده‌چن،


ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ری چاكه‌ خراپه‌م ده‌ده‌نه‌وه‌، دژایه‌تیم ده‌كه‌ن چونكه‌ دوای چاكه‌ كه‌وتووم.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌ دوژمنه‌كانم ده‌ربازم بكه‌. هانا بۆ تۆ ده‌هێنم.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite