Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 142:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 هاوارم بۆ تۆ كرد ئه‌ی په‌روه‌ردگار. وتم: “تۆ په‌ناگامی. له‌ زه‌ویی زیندووان تۆ به‌شی منی”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد، گوتم: «تۆ پەناگای منی، لە خاکی زیندووان تۆ بەشی منی.»

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 142:5
16 Referans Kwoze  

ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ به‌شه‌ میرات و كاسه‌ی منی، میراتم به‌ ده‌ستی تۆیه‌.


په‌روه‌ردگار به‌شی منه‌. به‌ڵێنم داوه‌ فه‌رمووده‌كانت بپارێزم.


به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم وه‌ستا و به‌هێزی كردم، تاكو به‌ منه‌وه‌ به‌ ته‌واوی موژده‌ بدرێت و هه‌موو گه‌لان ببیستن. ئیتر له‌ ده‌می شێر ده‌رباز بووم.


به‌ په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم‌: “تۆ په‌ناگامی، قه‌ڵامی، خوداوه‌ندی منی پشتت پێده‌به‌ستم”.


خودا په‌ناگا و هێزمانه‌. له‌ ته‌نگانه‌دا به‌هاناوه‌ دێت، هه‌میشه‌ به‌هێزه‌.


من هێشتا باوه‌ڕم هه‌یه‌ كه‌ له‌ زه‌ویی زیندوواندا چاكه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌بینم.


ئه‌وه‌تا كاتێ دێت و ئێستا هاتووه‌، كه‌ په‌رته‌وازه‌ ده‌بن، هه‌ریه‌كه‌ بۆ ماڵی خۆی و به‌ ته‌نها به‌جێم ده‌هێڵن. به‌ڵام ته‌نیا نیم، چونكه‌ باوک له‌گه‌ڵمدایه‌.


له‌ش و دڵم له‌ناوچوون. هێزی دڵ و به‌شی من خودایه‌ تاهه‌تایه‌.


چونكه‌ تۆ له‌ مه‌رگ فریای گیانم كه‌وتی، پێیه‌كانم له‌ خلیسكان، تا له‌ به‌رده‌م خودا ڕێ بكه‌م، له‌ ڕووناكی ژیان.


په‌روه‌ردگاری سوپاسالار له‌گه‌ڵمانه‌، خودای یاقوو په‌ناگامانه‌. سیلاه‌.


په‌روه‌ردگاری سوپاسالار له‌گه‌ڵمانه‌، خودای یاقوو په‌ناگامانه‌. سیلاه‌.


به‌رامبه‌ر به‌ چاكه‌ خراپه‌م ده‌ده‌نه‌وه‌، گیانم به‌ بێكه‌سی جێده‌هێڵن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite