Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 139:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ منت پشكنی و منت ناسی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئەی یەزدان، تۆ منت پشکنی و منت ناسی.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 139:1
15 Referans Kwoze  

ئافریده‌ نییه‌ له‌به‌رچاوی شاردراوه‌ بێت، به‌ڵكو هه‌موو شتێک ڕووت و ئاشكرایه‌ بۆ چاوی ئه‌وه‌ی هه‌ژماردی ده‌ده‌ینێ.


ئایا لای خودا ئاشكرا نه‌ده‌بوو؟ چونكه‌ هه‌موو نهێنیه‌كانی دڵ ده‌زانی.


خودایه‌ بمپشكنه‌ و بزانه‌ دڵم چی تێدایه‌. ئه‌زموونم بكه‌ و بزانه‌ خولیای چیم.


دڵت پشكاندم و به‌ شه‌و تاقیت كرده‌وه‌، لێم ورد بوویته‌وه‌. خراپه‌م تیادا نابینیت. ده‌مم سنوور نابه‌زێنێت.


هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی به‌ مه‌رگ ده‌كوژم، جا هه‌موو وارگه‌كانیش ده‌زانن من پشكێنه‌ری مێشک و دڵه‌كانم، هه‌ر یه‌كێكیشتان به‌گوێره‌ی كاره‌كانی ده‌یده‌مێ.


سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: “شیمعونی یۆنا، منت خۆشده‌وێت؟” په‌تڕۆس دڵگران بوو، چونكه‌ سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: منت خۆشده‌وێت؟ پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خۆت هه‌موو شتێک ده‌زانیت. ده‌زانیت من‌ خۆشمده‌وێیت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی مه‌ڕه‌كانم بكه‌.


بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی تیئۆتیڕا، بنووسه‌: “ڕۆڵه‌ی خودا، ئه‌وه‌ی چاوه‌كانی وه‌ک گڕی ئاگره‌ و پێیه‌كانی وه‌ک مسی خاوێنه‌، ده‌فه‌رمووێ:


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite