Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 13:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاكه‌ی به‌ ته‌واوی له‌بیرم ده‌كه‌یت؟ تا كه‌ی ڕووی خۆتم لێ‌ ده‌شاریته‌وه‌؟

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ بە تەواوی لەبیرم دەکەیت؟ هەتا کەی ڕووی خۆتم لێ وەردەگێڕیت؟

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 13:1
15 Referans Kwoze  

ئه‌ی په‌روه‌ردگار تا كه‌ی؟ ئایا به‌ ته‌واوی خۆت ده‌شاریته‌وه‌؟ تا كه‌ی قینت وه‌ک ئاگر داده‌گیرسێت؟


ئه‌ی په‌روه‌ردگار. خوداوه‌ندی سوپاسالار، تا كه‌ی له‌سه‌ر نوێژی گه‌له‌كه‌ت دووكه‌ڵ ده‌كه‌یت؟


ده‌روونم زۆر په‌رێشانه‌، تۆش ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تا كه‌ی؟


بۆچی ڕووی خۆتمان لێ‌ ده‌شاریته‌وه‌ و ته‌نگانه‌ و چه‌وسانه‌وه‌مان له‌بیرده‌كه‌یت؟


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تا كه‌ی ته‌ماشا ده‌كه‌یت؟ گیانم ده‌رباز بكه‌ له‌ ده‌ست تێكده‌رییان، ژیانم له‌و به‌چكه‌ شێرانه‌.


ڕاپه‌ڕه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار! خودایه‌ ده‌ستت به‌رز بكه‌وه‌، به‌سته‌زمانه‌كان له‌بیر مه‌كه‌.


ئایا تاهه‌تایه‌ لێمان تووڕه‌ ده‌بیت؟ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ درێژه‌ به‌ تووڕه‌ییت ده‌ده‌یت؟


خودایه‌ بۆچی تاهه‌تایه‌ ڕه‌تمان ده‌كه‌یته‌وه‌؟ بۆچی تووڕه‌ییت دووكه‌ڵ ده‌كات به‌سه‌ر مه‌ڕی له‌وه‌ڕگاكه‌ت.


سه‌رله‌به‌یانی له‌ میهره‌بانیه‌كه‌ت تێرمان بكه‌. تا هه‌موو ڕۆژانی ژیانمان دڵشاد و شادمان بین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite