Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 127:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار خانووه‌كه‌ دروست نه‌كات. بیناسازه‌كان بێ هووده‌ خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار شاره‌كه‌ چاودێری نه‌كات. پاسه‌وان بێ هووده‌ ئێشک ده‌گرێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات، وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن. ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات، پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 127:1
35 Referans Kwoze  

ئیتر نه‌ چێنه‌ر شتێكه‌ و نه‌ ئاودێر، به‌ڵكو خودا كه‌ گه‌شه‌ی پێ ده‌كات.


“ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار لایه‌نگرمان نه‌بووایه‌”. با ئێستا ئیسڕائیل بڵێت:


ئه‌گه‌ر مه‌سیح نه‌هه‌ستابێته‌وه‌، ئه‌وسا موژده‌دانمان ناڕه‌وایه‌، باوه‌ڕی ئێوه‌ش ناڕه‌وایه‌.


چاو به‌ره‌و چیاكان هه‌ڵده‌بڕم، كه‌ یارمه‌تیم له‌وێوه‌ دێت!


چاوم بۆ تۆ هه‌ڵبڕی. تۆ ئه‌ی دانیشتوو له‌ ئاسمانان.


له‌ ته‌نگانه‌مدا هاوارم بۆ په‌روه‌ردگار هێنا، به‌ ده‌نگمه‌وه‌ هات.


ئه‌وانه‌ی پشتیان به‌ په‌روه‌ردگار به‌ستووه‌ وه‌ک كێوی سیهیۆن وان. كه‌ ناله‌قێت، به‌ڵكو تاهه‌تایه‌ هه‌ر نیشته‌جێیه‌.


وه‌ک به‌رزاییه‌كان پارساگای خۆی بنیاد نا. وه‌ک زه‌وی تاهه‌تایه‌ چه‌سپاندی.


كه‌ په‌روه‌ردگار ڕاپێچی سیهیۆنی گێڕایه‌وه‌، وه‌ک خه‌ون دیتوومان لێهات.


شادمان بووم به‌ وانه‌ی پێیان وتم: “با بچینه‌ ماڵی په‌روه‌ردگار”.


ده‌ترسم به‌خۆڕایی له‌ پێناوتان ماندووبووبم.


خودایه‌، دادپه‌روه‌ری خۆت بده‌ به‌ پاشا، چاكخوازیت به‌ كوڕی پاشا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite